سەباح ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی تورکیە، لە ساڵی ٢٠١١دا تیراژی نزیکەی ٣٣٠،٠٠٠ بوە. وشەی سەباح لە زمانی عەرەبیەوە و هاتوە و بە مانای "سپێدە" دێت. ڕۆژنامەکە لە ئیزمیر دامەزرا لە لایەن دینچ بیلگینەوە لە ٢٢ی نیسانی ١٩٨٥دا.[١] 

لە ساڵی ٢٠٠٧دا، حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەستی گرت بەسەر ڕۆژنامەکەدا، بە بەکارهێنانی بەڵگەیەکی یاسایی کەوا پێشتر نەدرابوو بە دەسەڵاتداران کاتێک سەباح فرۆشرابوو لە ٢٠٠١دا. خاوەنێتی ڕۆژنامەکە درا بە دامەزراوەی چاودێری بیمەی بانکەکانی تورکیا کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە. هەندێ لە کارمەندانی ڕۆژنامەکە دەرکران، وە ڕۆژنامەکە فرۆشرا بە گروپێکی میدیایی بەناوی تورکواز میدیا گروپ کە چەلیک هۆڵدین خاوەنێتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری چەلیک هۆڵدین بەرات ئاڵبەیراک کە زاوای ئەردۆغانە، سەرۆکەکەشی ئەحمەد چاڵک'ە و بە "هاوکارێکی نزیک"ی ئەردۆغان ناسراوە. [٢]

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Gholamali Haddad Adel; Mohammad Jafar Elmi; Hassan Taromi-Rad (31 August 2012). Periodicals of the Muslim World: An Entry from Encyclopaedia of the World of Islam. EWI Press. p. ٢٦٩. ISBN 978-1-908433-10-7. Retrieved 21 September 2015.
  2. ^ The Economist, 8 May 2008, Circulation wars، دوا سەردان ٢٧ی تەمموز ٢٠١٦