سیستمی ئاڵۆز (complex system) سیستمێکە پێکھاتوو لە بەشگەلی پێکەوە گرێدراو یان پێکەوە بەستەرکراو کە بەستەرەکانی لە چاودێری دەرەکی شاراوەن و زانیاریی زیادەشیان لە خۆیان گرتووە. لە ئاکامی کارلەیەککردنی بەشەکان، تایبەتمەندیگەلی نوێ ئاشکرا دەبن کە ھی گشت سیستمەکەن و ناتوانرێت بەھۆی تایبەتمەندییەکانی تاکە بەشێکەوە شرۆڤەبکرێن.

زۆربەی دیاردە سروشتییەکان و زۆرێک لە دەستکردەکانی ئەمڕۆکەی مرۆڤ لە ڕاستیدا سیستمێکی ئاڵۆزن. دکرێت گەلەک نموونە بھێنرێتەوە: سیستمە ئابوورییەکان، سیستمی دەماری، سیستمی خانەکانی لەش؛ ھەروەھا مرۆڤ خۆی سیستمێکی ئاڵۆزکاوە.

بەستەری دەرەکیدەستکاری