سکۆڵە
سکۆڵە دوو کەلێنی ژێرووی دڵە کە بەھۆی دیوارێکی ئەستوور و پتەوی ماسوولکەییەوە لێک جیاوە بوون.
قەبارەی سکۆڵەکان لە دالووەکان گەورەترە؛ ئەرکی سەرەکی سکۆڵەکان بریتییە لە ترومپا کردنی خوێن لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9d/Heart_left_ventricular_outflow_track.jpg/220px-Heart_left_ventricular_outflow_track.jpg)
ھەر سکۆڵەیێ، دوو دەریچەی ھەیە کە لە یەکیانەوە خوێن لە دالووەکان دێتە ناو سکۆڵەکان و لەوی دیکەیانەوە خوێن لە دڵ دەردەچێ. سکۆڵەی ڕاست لە دەریچەی سێلەتییەوە خوێن لە دالووی ڕاست وەردەگرێت؛ و لە دەریچەی سیپەلاکییەوە دەینێرێ بۆ سییەکان. سکۆڵەی چەپی دڵ، خوێنی پاک و ئۆکسجیندار لە ڕۆچنی دوولەتییەوە لە دالووی ڕاست وەردەگرێ و لە ڕێگای دەریچەی ئائۆرتییەوە، دەیڕێژێتە ناو ئائۆرت تا بە ھەموو ئەندامەکانی لەش بگا.
دیواری سکۆڵەکان زۆر ئەستوورتر و پتەوترن، بەو بۆنەوە کە خوێن بە فشارێکی یەکجار زۆر دەڕژێتە ناو سکۆڵەکان و لێی دەردەچێت.
ئەمەش ببینە
دەستکاریسهرچاوه
دەستکاریئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |