سوخۆی سو-٣٠
سوخۆی سو-٣٠ دەستکاری
سوخۆی سو-٣٠ فڕۆکەیەکی شەڕکەری دوو بزوێنەری،جوت کوشنە،لە(یەکێتی سۆڤیەت)ـەوە لە لایەن کۆمپانیای(سوخۆی)وە پەرەی پێدراوە
یەکەمین فڕینی لە ١٩٨٩ بوو وە ١٩٩٢ خراوەتە خزمەتەوە،فڕۆکەیەکی فرە ڕۆڵە[١]
جۆرەکانی دەستکاری
Sukhoi su-30MKI
sukhoi su-30MKK
sukhoi su-30MKM
sukhoi su-30MKA
shenyang J-16
تایبەتمەندییەکانی [٢] دەستکاری
درێژی فڕۆکەی سوخۆی سو-٣٠: ٢١.٩م
باڵەکانی فڕۆکەکە: ١٤.٧م
بەرزی فڕۆکەکە: ٦.٤م
کێشی فڕۆکەکە بە بەتاڵی: ١٧.٧ تەن
خێرایی فڕۆکەکە : ٢١٢٠کم لە کاتژمێرێکا
بزوێنەر دەستکاری
فڕۆکەی سوخۆی سو-٣٠ دوو بزوێنەری لە جۆری (Al-31FP)، هەر بزوێنەرێکی ١٢.٥٠٠ kgf(کیلۆگرامی هێز)پێک دێنێت، کە ئەتوانێت بگات بە کۆتا خێرایی(١.٩ ماک). [٣]
ڕۆلەکانی لە سەر ئاستی دەرەوە دەستکاری
ڕۆڵەکانی نەک هەر لە ناوخۆی ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەت بەڵکو لە دەرەوەی ئەو دووەش بەشداری ئۆپڕاسیۆن و هێرشی کردووە.
ئێران دەستکاری
لە شوباتی ٢٠١٦ وەزیری بەرگری ئێران(حوسەین دهقانی) ڕای گەیاند، لە ماوەی سەردانەکەی بۆ مۆسکۆ ڕای گەیاند کە ئێران لە هەوڵدایە بۆ کڕینی فڕۆکەی سوخۆی سو-٣٠ [٤]
ئارجێنتینا دەستکاری
لە ٢٠٢١، وڵاتی ڕوسیا ئۆفەرێکی پێشکەش بە ئارجێنتینا کرد کە لە ناویدا ١٥میگ-٢٩ و ١٢ سوخۆی سو-٣٠ هەبوون [٥]
ڤەنزوێلا دەستکاری
حکومەتی ڤەنزوێلا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ بڵاوی کردەوە کە ویستوویانە ٢٤ فڕۆکە بکڕن
بڕی کڕینەوەی ١٢ فڕۆکەیان لە جۆری (sukhoi su-30 MKV) بە ٤٨٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت [٦]
چین دەستکاری
لە ساڵی ١٩٩٦ وڵاتی چین ڕێککەوت لەگەڵ ڕوسیا لە ڕێککەوتنێک بە بڕی ملیارێک و هەشتسەد ملیۆن(1.8 bilion)بۆ کڕینی ٣٨ فڕۆکەی سوخۆی سو-٣٠
جەزائیر دەستکاری
لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕوسیا و جەزائیر ڕێککەوتن بە بڕی ٨ملیار دۆلار کە تێیدا:٣٤ میگ ٢٩
و بڕێک لە yak-130 کە فڕۆکەیەکی ڕاهێنانە
هەروەها وڵاتی جەزائیر ٢٨ فڕۆکەی سوخۆ سو-٣٠ی کڕی وە ١٦ فڕۆکەی سوخۆی سو-٣٠ یان گۆڕیەوە بە بە ٢٩ میگ-٢٩
چەکەکان [٧] دەستکاری
موشەکهاوێژێکی ٣٠ ملم(GSh-301)
Kh-31A
kh-31p
kh-29TE/L
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Su-30 Multi-Role Fighter | MilitaryToday.com". www.militarytoday.com. Retrieved 2023-12-07.
- ^ "Su-30 Multi-Role Fighter | MilitaryToday.com". www.militarytoday.com. Retrieved 2023-12-07.
- ^ "Su-30MKI Multirole Fighter Aircraft". Airforce Technology (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
- ^ "Russia to sign contract this year to sell su-30M fighter jets to iran-RIA". Reuters.com.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Meier, Ricardo (2021-01-31). "Russia reportedly offered MiG-29 and Su-30 fighters to Argentina". Air Data News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
- ^ 2006-06-16T12:00:00+01:00. "Chávez : Venezuela to buy 24 Sukhoi Su-30s in deal to replace Lockheed Martin F-16s with Russian jets". Flight Global (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.
- ^ "Su-30MKI Multirole Fighter Aircraft". Airforce Technology (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-07.