سمڵ (ڕوەک)
سمڵی شیرین ، ڕەبناوک یان سۆتکە[١] بە ( ئینگلیزی :sedge , galingale، galangal، گیایەکی بۆنخۆشی بەهارە گوڵەکەی ڕەنگی وەنەوشەییە بالاکورتە گەلا باریک و درێژە، لە دەشتەکان لە نزیک ئاوەکان دەڕوێت و ڕەگی کەمێک خڕە و تووێکڵێکی ڕەشی هەیه. ڕەگەزێکە لە سمڵەکان کە نزیکەی ٦٠٠ جۆر لەخۆدەگرێت.
جۆری ناسراو بە سۆتکەی تام شیرین دەنکێک بەرهەم دێنێت پێی دەڵێن بنکە سمڵ .
ناوودەنگى
دەستکاریلە کوردەواریدا سمڵ و مێخەک دەکرێن بە خەناوکە و وەک خشڵ ژنان لە ملی خۆیان دەکەن
""عـاشقی ڕووی تۆیـە بـۆیـە سینەیی داغانە گوڵ
عەتـری زولفی تۆیە بۆنی مێخەک و موشک و سمڵ ""
سوودەکانى
دەستکاریلەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەیه و بەشێوەی ڕستەی ئامادەکراو هەیه .
٭ لە درووستکردنی دەرمانی نەخۆشی شەکردا بەکاردێت و زۆر کاریگەرە .
٭ لە درووست کردنی دەرمان بۆ هەوکردنى زێی مێینە بەکار دێت بەتێکەڵی لەگەڵ دووگ و خورما .
٭ چارەسەری ئازاری سک دەکات و کرمکوژە .
٭ چارەسەری مایەسیرى دەکات .
٭ چارسەری تا دەکات .
٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی دڵ دەکات .
٭ چارەسەری چکەمیزە دەکات .
٭ ژانەسەر ناهێڵێت .
٭ توانای جنسی زیاد دەکات لەگەڵ قەزوان بخورێت .
٭ چارەسەری نەخۆشیەکانی میزڵدان دەکات .
٭ دڵه کوتێ ناهێڵێت .
٭ میزهێنەرە .
٭ گورچیلە پاک دەکاتەوە لە ڕمڵ و بەرد .
٭ ددان بەهێز دەکات .
٭ هەوکردنی دەم و سوورێنچک و گەدە چارەسەر دەکات .
٭ بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت .
٭ لە درووست کردنی صابوون و شامپو بەکاردێت .
٭ لە درووست کردنی دەرمانی مێرو کوشتن بەکار دێت .
٭ ئازاری کاتی شیر پێدانی دایکان ناهێڵێت .
٭ بۆ ساڕێژی برین زۆر بەسوودە .
٭ چارەسەری سکچوون دەکات .
٭ دڵەڕاوکێ ناهێڵێت .[٢]
سەرچاوە
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سمڵ (ڕوەک) تێدایە. |