سمپارە
کاغەزی سمپارە یان جام پەڕە (بە ئینگلیزی: Sandpaper) کاغەزێکی قورسە کە ماددەیەکی دڕ و بڕەری پێوە نووسێنراوە. کاغەزی سمپارە بەشێکە لە بابەتی بڕەڕی ڕووکەش کراو لە بڕەڕە تیغەکان. بەکاردێت بۆ لووس کردنی ڕووی زبری مادەکان یان بۆ ئەوەی نەرمتر بن وەکو لە بۆیاخ و سافکردنی ڕووی دا بە لابردنی چینێک لە مادەکە وەک بۆیەی کۆن، یان ھەندێکجار بۆ زبرکردنی ڕووکارەکان وەک ئامادەکاری بۆ چەسپ. ھەروەھا دەتوانرێت بۆ فایلکردنی دار بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی نەرم و لووس بێت یان وەک ژەنگبەری: کانزاکان لە خەڵتە و پیسی پاک بکاتەوە، وەک ئاسنی ژەنگاوی.[١]
زانیاریی مێژوویی
دەستکارییەکەم نموونەی تۆمارکراوی کاغەزی جام پەڕە لە سەدەی ١٣ەھەم لە چین بوو کاتێک ھەندێک وردە توێکڵی شکاو و تۆو و خۆڵ بەھۆی جەوی (چەسپی سروشتی) بە نووسراوێکی کاغەزەوە نووسابوون. ھەروەھا پێستی نەھەنگ وەکو کاغەزی ڕەندە بەکاردەھێنرا. لە ژاپۆن، ڕوەکی کلک ئەسپی دڕی وشککراوە و کوڵاو وەک مادەیەکی پۆڵیشی ئاساییی بەکاردێت کە لە کاغەزی سمپارە ناسکترە.
کاغەزی سیمپارە لە سەرەتادا بە پەڕەی جام (شووشە) ناسرابوو، چونکە لە گەردیلەی شووشە دروست دەکرا. کلسی شووشە گەردیلەی لێوار تیژی ھەیە کە بە باشی دەبڕێت، لەکاتێکدا گەردیلەی خۆڵ وردە و بە باشی کارناکات وەک کاغەزی کە لە جام دروست کراوە. کاغەزی سمپارەی ھەرزان و قەڵپ لەمێژە وەک جۆری شووشەی ڕەسەن بەکاردەبرا.
کاغەزسمپارەی جام لەلایەن کۆمپانیای جۆن ئۆکی لەندەن لە ساڵی ١٨٣٣ دروست کرا، و تەکنیک و پرۆسەی نوێی بەستنەوەیان پەرەپێدا کە ڕێگەی بە بەرھەمھێنانی بەکۆمەڵ دەدا. داھێننامەی دروستکردنی کاغەزی سیمپارەی لە زیخ دروستکراو (Sand Paper) لە ئەمریکا لە ١٤ی حوزەیرانی ١٨٣٤ لەسەر ناوی ئیسحاق فیشەر جونیۆر لە شاری سپرینگفیڵد لە ویلایەتی ڤێرمۆنت تۆمارکرا.
لە ساڵی ١٩٢١ کۆمپانیای ٣ ئێم جۆرێک لە کاغەزی سیمپارەی زیخی دژە ئاوی داھێنا، کە ناسراوبوو تەڕ و وشکە ئەمەش ڕێگەیدا لەگەڵ ئاودا بەکاربھێنرێت. تەنۆلکەی کلسی لە ڕووکەشەکان لادەدات. یەکەم بەکارھێنانی لە بۆیاخکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکاندا بوو.[٢]
جۆرەکان
دەستکاریجۆرەکانی کاغەزی سمپارە فرەجۆرن، بە زۆربوونی جۆرەکانی کاغەز یان ناوپۆش (لاینەر).
کەرەستەکان
دەستکاریئەو کەرەستە و مادانەی کە بۆ خۆشکردنی گەردیلەکان بەکاردەھێنرێن بریتین لە:
- بەردەستێ: ئێستا زۆر کەم بەکاردەھێنرێت.
- گارنەیت: بەکارھێنانی باوە لە دارتاشیدا.
- سمپارە: بەکارھێنانی باوی لە ڕشتن و پۆلیشکردنی کانزاکاندایە.
- ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم: بەزۆری باوە بۆ کۆمەڵێک تەنۆلکەی بەرفراوانی کەم بەھا بۆ ھەر یەکەیەک؛ دەتوانرێت لەگەڵ کانزاکان یان تەختەی دار بەکاربھێنرێت.
- سیلیکۆن کارباید: بە شێوەی گریتی زۆر درشت و وردیش بەردەستە، و بە شێوەیەکی باو بۆ بەکارھێنانی تەڕ بەکاردێت.
- ئۆکسیدی زیرکۆنیای ئەلەمنیۆم: (تێکەڵەیەک لە ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم و ئۆکسیدی زیرکۆنیۆم تەنھا بۆ بەکارھێنانی ئامێری فرێدان بەکاردێت.
- ئۆکسیدی کرۆم ٣: لەگەڵ کاغەز بەکاردێت کە بە دانەوێڵەی مایکرۆنی زۆر ورد دروست کراوە (ئاستی مایکرۆمەتر).
- سیرامیکی ئۆکسیدی ئەلەمنیۆم: لە کارپێکردنی پلەی گەرمی بەرزدا بەکاردێت، و لە ھەردوو بڕینی ڕوپۆشکراو و بڕینی بەستراودا بەکاردێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Chambers 20th Century Dictionary. Edinburgh: W & R Chambers Ltd. 1983. pp. 532. ISBN 0-550-10234-5.
- ^ «The Major Manufacturers: From Food and Forest Products to High Technology». Minnesota in a Century of Change: The State And Its People Since 1900. Minnesota Historical Society Press. 1989. p. 234. ISBN 978-0-87351-238-1. لە ڕەسەنەکە لە 2020-01-25 ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سمپارە تێدایە. |