ساڵح ھەژار :(١٩٢٧-١٩٨٣) نووسەر و شاعیر و چالاكی سیاسی

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
ساڵح ھەژار

ساڵح کوڕی سەعید کوڕی باپیرە، ساڵی ١٩٢٧ لە دێی (دوانزەئیمام)ی نزیک بە شاری ھەڵەبجە ھاتووەتە دنیاوە. سێ ساڵان بووە کە دایکی مردووە و کەوتووەتە بەر دەستی باوەژن. بە منداڵی دوو ساڵ لای مەلای دێیەکەیان خوێندوویە. تەمەنی ١٢ ساڵ بووە کە باوکیشی مردووە، ھەردوو براکەیشی بەجێیانھێشتووە و ڕوویان کردووەتە کەرکووک. بەڵام ئەحمەد بەگی ئەوڕەحمان ئەفەندیی بنەماڵەیەکی ھەڵەبجە گرتوویەتیە خۆی و لەگەڵ منداڵەکانی خۆی خستوویەتیە بەر خوێندن، تا پۆلی شەشەمی سەرەتاییی لە قوتابخانەی (سیروان) بڕیوە. پاشان لەبەر نەداری شانی داوەتە بەر کشتءکالڕ و نزیکەی ١٦ ساڵێکی لە دێی (تریفە) بەسەربردووە. دواجار لە ژیاندا پێشکھوتووە و کەوتووەتە سەر کاری بەڵێندەرێتی.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

لە لاویدا لەبەر چالاکیی سیاسیی لە ناو حیزبی شیوعیی عیراق دا، تووشی ڕاوەدوونان ھاتووە و دوو جار گیراوە. لەبەر ئەوەی ھیچی لەسەر ساغ نەبووەتەوە، ئازاد کراوە، بەڵام ھەر چاودێری کراوە. ساڵی ١٩٥٢ تا کۆتاییی ١٩٥٣ دوورخراوەتەوە بۆ شاری (کووت). ساڵی ١٩٥٨ بە کاریگەریی ئیبراھیم ئەحمەد، چووەتە ڕیزی (پارتی دیموکراتی کوردستان).[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

١٤/١/١٩٨٢ دوچاری نەخۆشییەکی نەزانراو بووە و چووەتە ئەڵمانیا و لەندەنیش بۆ چارەسەر، بە نائومێدی گەڕاوەتەوە. بەو دەردەوە ماوەتەوە تا لە ٤/٣/١٩٨٣دا کۆچی دواییی کردووە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

ساڵح ھەژار، ھەم شیعری نووسیوە و جاروبار لێی بڵاوکردووەتەوە، ھەم شانۆنامەیشی داناوە.[١][٢]

لە بەرھەمە لەچاپدراوەکانی:[١][٢]

  1. دەرەبەگی، چاپخانەی ژین- سلێمانی، ١٩٥٩،
  2. سۆرانی یا کرمانجی، چاپخانەی ژین- سلێمانی، ١٩٦٠،
  3. ھەندێ لە (دیوانی ناطق)، چاپخانەی ڕاپەڕین- سلێمانی، ١٩٧٠ (کۆکردنەوە)،
  4. شێوەی کۆن و تازە، یا بیری کۆن و نوێ، چاپخانەی کاکەی فەلاح- سلێمانی، ١٩٧٣.

بەرھەمە دەستنووسەکانی:[١][٢]

  1. دیوانی شیعرەکانی خۆی کە ١٥٠ شیعر بووە،
  2. شانۆگەریی ژن بە ژن،
  3. پزیشک و پارە، ڕۆمانێکە سەبارەت بە نەخۆشییەکەی .

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل 8112-8113
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج علی بێبەش، شەن و خەرمان، چاپخانەی سەرکەوتن- سلێمانی، ١٩٨٥، ل٧٠-٧٥؛ لاپەڕەیەکی ژیاننامەکەی کە بەڕێز حەکیم مەلاساڵح نووسیویە.