ساڵح عەلی
ساڵح عەلی :(١٩١٤-١٩٨٦) مامۆستا و چالاكی بواری وەرزش
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریساڵح کوڕی عەلی کوڕی ساڵحە، ساڵی ١٩١٤ چاوی بە ژیاندا ھەڵھێناوە لە شاری سلێمانی. خانەی مامۆستایانی بەغدای لە ١٩٣٣دا تەواوکردووە. ھەمان ساڵ دامەزراوە بە مامۆستای سەرەتایی لە شارەکەی خۆی.[١][٢]
سەرپەرشتی وەرزش و دیدەوانیی
دەستکاریتا ١٩٤١ مامۆستایەتیی وەرزشی لە قوتابخانەکانی سلێمانی، ئابڵاخ، ئەیووبییە، قەرەچەتان، عەبابەیلێ و فەیسەڵییە کردووە. ١٩٤٢ کراوە بە مامۆستای وەرزشی تاکە دواناوەندیی سلێمانیی کوڕان. ١٩٤٨-١٩٦٤ چاودێریی وەرزش و دیدەوانیی قوتابخانەکانی شاری پێسپێردراوە. ١٩٦٥ بووەتە سەرپەرشتی وەرزش و دیدەوانیی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی سلێمانی و تا ١٩٧٦ لەو جێیەدا ماوەتەوە، ئەو ساڵە خانەنشینکراوە. [١][٢]
چالاكی وەرزش
دەستکاریساڵح عەلی، ھەم خزمەتێکی بێدرێغی وەرزشی کردووە، ھەم بەشداری ھەموو چالاکییەکی وەرزشیی دەرەوەی قوتابخانەیش بووە. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یانەی (الصحة والقوة)ی سلێمانی و (یانەی سلێمانی) و ساڵانی ١٩٥٧-١٩٦٢یش سەرۆکی بووە. [١][٢]
كۆچی دوایی
دەستکاریبەرهەمەكانی
دەستکاری- دیدەوانی، ١٩٧٠، بە یارمەتیی یەڕێوەبەرێتیی گشتیی خوێندنی کوردی لە چاپی داوە،
- فۆلکلۆری یاری و وەرزشی کوردی، بەرگی یەکەم؛ بەرگی دووەم، ١٩٧٤ (بە یارمەتیی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردە لە چاپ دراوە) .
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت گۆڤاری گەلاوێژ (بەرگی یازدەهەم / بەشی یەكەم ) ژیاننامە و پێڕست ، ئامادەكردنی ( سدیق ساڵح ، ڕەفیق ساڵح ، عبدوڵڵا زەنگەنە ) لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین بۆ بووژاندنەوەی كەلەپووری و بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی كوردی .ل8051،
- ^ ئ ا ب پ ت ساڵح محەمەدئەمین، وەرزش و شاری سلێمانی، بیرۆکە و کۆکردنەوەی جەمیل نوری عەلی (جەمیل مەدفەعی)، چاپخانەی شڤان- سلێمانی، ٢٠٠٣، ل٣٤٤-٣٤٥.