ساڵح حەيدەرى :(١٩٢٢-٢٠٠١) ) چالاكی سیاسی و نووسەر

سەرەتای ژیان و خوێندنی دەستکاری

 
ساڵح حەيدەرى

ساڵح کوڕی حەیدەر کوڕی عاصم و لە بنەماڵەی بەناوبانگی حەیدەرییە، ٩/٥/١٩٢٢ لە گەڕەکی (عارەبان)ی شاری ھەولێر ھاتووەتە دنیاوە. بە حەوت ساڵی خراوەتە بەر خوێندن، ١٩٣٥ قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی ھەولێر بڕیوە. کە پۆلی چوارەمی سانەویی خوێندووە، ١٩٣٩-١٩٤٠ پۆلی پێنجەمی لە سانەویی مەرکەزیی بەغدا تەواوکردووە. لە کۆلیجی حقووق وەرگیراوە، بەڵام پاش دەوامی چەند حەفتەیەک وازی لێ‌ھێناوە و چووەتە خانەی بەرزی مامۆستایان. ١٩٤١ لەبەر جووڵانەوەکەی ڕەشید عالی گەیلانی و دەرنەچوونی لە ھەردوو خولی دەرسی ئینگیزی‌دا، دەستی لێ‌ھەڵگرتووە. ١٩٤٣ چووەتەوە بۆ کۆلیجی حقووق.[١][٢]

زیندانی كردنی دەستکاری

ساڵانی ١٩٤٧-١٩٤٨ گیراوە و لە بەندیخانەی (کەرخ) توندکراوە، بۆیە خوێندنی پێ‌ تەواونەکراوە. پاش لێکۆڵینەوە و حوکمدان، زیندانەکەی لە بەندیخانەی کووت و نوگرەسەلمان و چاودێرییەکەیی لە قەزای سامەڕڕا بەسەربردووە. ١٩٥٩ چووەتەوە حقووق و ١٩٦١ بڕیویە. ١٥/١١/١٩٦١ چووەتە کۆلیجی ئەفسەرانی ئیحتیات و بووە بە ئەفسەر، ١٢/٦/١٩٦٢ لەبەر ھۆی سیاسی دەست‌بەردار کراوە.[١][٢]

وەزیفەكانی دەستکاری

١٩٤١ بە نووسەر لە بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ھێڵی ئاسنی شەمەندەفەر لە بەغدا دامەزراوە. شوباتی ١٩٤٢ خزمەتەکەیی –بەھۆی داود حەیدەریی وەزیری دادەوە کە ئامۆزای بووە- گواستووەتەوە بۆ دادگای بەراییی ھەولێر. ١٩٤٣-١٩٤٤ کارەکەیی بردووەتەوە بۆ بەغدا، ھەم خوێندوویەتی و ھەم وەزیفەی دیوە. لەبەرئەوەی حوکم دراوە بە زیندان، دەستی پێ لە وەزیفە کێشراوەتەوە و دوورخراوەتەوە. ١٩٥٠ بە ماڵەوە گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی بابی لە دێی (بێریات)ی ھەولێر.[١][٢]

  • ١٩٥٣ ڕووی کردووەتەوە بەغدا و لە ھێڵی ئاسنی بەغدا کاری کردووە بە مووچەیەکی ڕۆژانە و پێ بەپێ لە کۆمپانیای پێشبڕکێی مەنسوور (ڕایسز) کاری ھەبووە.[١][٢]
  • پاش ١٤/٧/١٩٥٨ ھاتووەتەوە سەر وەزیفە لە داداگای بەراییی بەغدا، ١٩٦٣ دەرکراوە.[١][٢]
  • شوباتی ١٩٦٦- ئابی ١٩٦٧ لە (کۆمپانیای نیشتمانیی پیشەسازییە کیمیایییەکان) کاری کردووە. [١][٢]
  • ٢١/١٠/١٩٦٨ ھێنراوەتەوە بۆ وەزیفە لە دادگای بەراییی ئاکرێ. [١][٢]
  • ٢٠/١١ ھەمان ساڵ گواستراوەتەوە بۆ دادگای شەرعیی ناوچەی (ڕەسافە)ی بەغدا. [١][٢]
  • لە ١٦/١٠/١٩٧٧دا دەستی کێشاوەتەوە بۆ خۆتەرخانکردن بۆ ڕۆژنامەی "العراق". ١١/٥/١٩٧٨ پلەکەی گەییوەتە یاریدەدەری دادوەری لەپێشتر (مساعد حاکم أقدم) و ١٨/٥/١٩٨٠ خانەنشین‌بووە.[١][٢]

چالاكی سیاسی دەستکاری

  • ١٩٤٢ ڕێکخەری یەکەم شانەی مارکسی لە ھەولێر،[١][٢]
  • ١٩٤٣ بەرپرسی یەکەم ڕێکخستنی مارکسیی خۆجێییی (کۆمەڵی میللەت) ناو،[١][٢]
  • ١٩٤٤-١٩٤٦ بەرپرسی حیزبی (شۆڕش)، [١][٢]
  • ١٩٤٥-١٩٤٦ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی (ڕزگاریی کورد)، [١][٢]
  • ١٩٤٧ سەرپەرشتی کەرتەکانی ھەردوو حیزبی (تەحەڕڕور) و (شیوعی) لە ناوچەی (ڕەصافە)ی بەغدا و ھەردوو کەرتی ئەعزەمییە و کازمییە،[١][٢]
  • ١٩٥٦-١٩٥٧ ئەندامی یەدەکی حیزبی شیوعیی عیراق و پاشتر لە یەکگرتنەوەی باڵی شیوعییەکانی کورد و پارتی دا، بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان. [١][٢]
  • بەشداریی نووسینی ڕۆژنامەنووسیی نھێنیی کردووە لە (یەکێتیی تێکۆشین ١٩٤٣-١٩٤٤)، (شۆڕش و ڕزگاری ١٩٤٤-١٩٤٥)، (ئازادی ١٩٤٦-١٩٤٧)، (ئازادیی کوردستان ١٩٥٧)، (رایە الشغیلە ١٩٥٣-١٩٥٦)، (خەباتی کوردستان ١٩٥٧-١٩٥٨)، (خەبات ١٩٦٣-١٩٦٤)، (کادر ١٩٦٨-١٩٧١)دا. لە "گەلاوێژ"دا نووسیویە. [١][٢]
  • ١٩٥٩ ئەندامی لیژنەی ئامادەکاریی نەقابەی ڕۆژنامەنووسانی عیراق، ١٠/٢/١٩٥٩ خاوەندی ئیمتیازی گۆڤاری "ڕٍزگاری"، ١٩٥٩ نووسەر لە "خەبات"، ١٩٧١ و ١٩٧٦-١٩٨٠ سەرۆکی نووسینی ڕۆژنامەی "العراق" و پاشکۆ کوردییەکەی،[١][٢]
  • ١٩٥٩-١٩٧٠ ئەندامی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی یەکێتییەکە تا ١٩٨٠، ١٩٧٤-١٩٨٠ ئەندامی ئەنجومەنی نەقابەی ڕۆژنامەنووسان. [١][٢]
  • ١٩٧٥-١٩٨٠ ئەندامی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی بووە لە بەغدا.[١][٢]

كۆچی دوایی دەستکاری

١٩٩٠ ماڵەکەیی لە بەغداوە ھێناوەتەوە بۆ ھەولێر. ١٩٩٩ دوچاری نەخۆشیی زەھایمەر بووە، ڕۆژی ٦/٨/٢٠٠١ کۆچی دواییی کردووە و لە گۆڕستانی (حەیدەرییان) نێژراوە.[١][٢]

بەرهەمەكانی دەستکاری

جگە لە بیرەوەرییەکانی کە بەشێکی بە ناوی (مختارات من مذكرات صالح الحيدري)یەوە لێ لە چاپ دراوە، چوار کتێبی دیکەی دەستنووسی ھەن. [١][٢]

ژیانی هاوسەرگیری دەستکاری

ساڵح حەیدەری، ١٤/٥/١٩٤٦ خاتوو "نەزیھەی عارف ئەمین"ی ھێناوە، دوو کوڕ (بەختیار، کاوە ١٩٥٧) و دوو کچ (سنۆبەر ١٩٥٠، سەرو ١٩٥٥)ی لێ بووە .[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک گۆڤاری گەلاوێژ، بەرگی یازدەهەم/ بەشی یەكەم- ژیاننامە و پێڕست، ئامادەكردنی سدیق ساڵح، ڕەفیق ساڵح، عەبدوڵڵا زەنگەنە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ژین، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٦، ل8106-8108
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر ڕ ز ژ س ش ع غ ف ڤ ق ک مختارات من مذكرات صالح الحيدري، مطبعة رنج، السليمانية، ٢٠٠٤، ص٢-٤؛ بورھان حاتەم گۆمەتاڵی، ساڵح حەیدەری ١٩٢٢-٢٠٠١ ڕۆڵی سیاسیی و رووناکبیریی، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری ¬K24)، ھەولێر، ٢٠١٢، ل٢٩، ٣٢-٤٠