سابیر ئیسماعیل
سابیر ئیسماعیل :(١٩١٠–١٩٧٢) مامۆستا و چالاکی سیاسی
سەرەتای ژیان و خوێندن
دەستکاریسابیر کوڕی ئیسماعیل کوڕی محەممەد و براگەورەی حاکم بەکرە، ١٩١٠ لە گەڕەکی (بەفری قەندی)ی شاری کۆیە لەدایکبووە. بە منداڵی خراوەتە حوجرە و ١٩٢٠ قوتابخانەی ئوولای کۆیە وەرگیراوە، ١٩٢٦ تەواویکردووە. ١٩٣٠ چووەتە (خانەی دێھاتیی مامۆستایان) لە بەغدا و پاش سێ ساڵ بە سەرکەوتوویی بڕیویە. ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢ دامەزراوە بە مامۆستا لە قوتابخانەی شەقڵاوە.[١][٢]
چالاکی سیاسی
دەستکاریئەندامی (کۆمەڵی لاوانی کورد)، (کۆمەڵی دارکەر) و (حیزبی ھیوا) بووە. ١٩٤٤ بە تاوانی بەرپاکردنی ڕاپەڕین لەتەک چەند کەسێکیتر گیراوە و بە ھەوڵی دڵسۆزان بەردراوە.[١][٢]
١٩٤٥ وەک بەڕێوەبەری بەشی قوتابیانی خانەی دێھاتیی مامۆستایان دوورخراوەتەوە بۆ ناحیەی (مەحاویل)ی شاری حللە. ١٩٤٨ گەڕێندراوەتەوە بۆ کۆیە. بەشداری ھەردوو کۆنگرەی ١٩٥٩ و ١٩٦٠ی مامۆستایانی کوردستان و پێشتریش ئەندامی بزووتنەوەی ئاشتی بووە. پاش کودەتاکەی شوباتی ١٩٦٣، ١/٧ی ئەو ساڵە لە ڕەشبگیرەکەی کۆیەدا دەستگیرکراوە. تشرینی دووەمی ١٩٦٣ کراوەتەوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانست لە کۆیە. ١٩٦٦ خانەنشینکراوە.[١][٢]
کۆچی دوایی
دەستکاریسەرەتای ساڵانی حەفتا دوچاری نەخۆشیی شێرپەنجە ھاتووە. ٢٠ی ئابی ١٩٧٢ بەو دەردە لە بەغدا کۆچیدواییی کردووە و تەرمەکەی لە کۆیە بەخاک سپێردراوە.[١][٢]