زەینەلعابدین مەراغەیی
زه‌ینه‌لعابدینی مه‌راغه‌یی كوڕی مهشهدیعهلی، كوڕی حاجی ڕه‌سووڵ، كوڕی حاجی عه‌بدوڵڵا، كوڕی حاجی ههمزهخان له بنه‌ڕه‌تا له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاغاوه‌تی كورده‌كانی باكووری سابڵا‌غ بوو.
ژیان
دەستکاریباوباپیرانی زه‌ینه‌لعابدین، له دوای سه‌رده‌می نادرشادا به شوێن كاری بازرگانییه‌وه، ڕوویان کرده مه‌راغه. حاجی زه‌ینه‌لعابدین له مێژووی ئه‌ده‌بی ئێران‌دا ناوێكی ناسراوه و كتێبه به‌ناوبانگه‌که‌ی به ناوی "سیاحتنامه‌ی ابراهیمبیگ" پله‌ی ژوورووی هزر و بیری ئه‌و له سه‌رده‌می تاریك و دیكتاتۆرییه‌تی ئاخرو ئۆخری قاجاردا نیشان ده‌دا. پسپۆڕان و لێكۆڵه‌رانی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌می زمانی فارسی، سهیاحهتنامهكهی ئه‌و به به‌رهه‌مێكی گرینگ ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، كه شوێنێكی به‌رچاوی له شۆڕشی مه‌شرووته‌ی ئێران‌دا هه‌بووه. له ڕاستیشدا ئه‌وه‌ی له‌و كتێبه‌دا باسی لێكراوه، نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوی بیرتیژی و تێگه‌یشتوویی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، كه چه‌ندین ده‌ساڵ له زه‌مانی خۆی له‌پێشتر بووه و له جه‌غزێكی به‌رفراوانتردا بیری كردووه‌ته‌وه. حاجی زه‌ینه‌لعابدین له‌و كتێبه‌دا ڕه‌خنه‌ی توند و تیژ له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی قاجار ده‌گرێ و كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و به بیرێكی دێموكراتانهوه پێشنیاری چاره‌سه‌ریی گیروگرفته‌كان ده‌كا. كتێبه‌كه له سه‌رده‌می خۆیدا به بێ ئاشكرا كردنی ناوی خاوه‌نه‌كه‌ی، چه‌ند جارێك له ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاپ ده‌كرێ و له ناوه‌وه‌ی وڵات‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه. ئه‌و كتێبه سه‌رجه‌م سێ به‌رگه، كه به‌رگی یه‌كه‌می له ١٨٩٥ و دوایین ساڵه‌كانی پادشایه‌تیی ناسرهددینشادا، له قاهیڕه چاپ كرا. پاشی ده ساڵ، به‌رگی دوویه‌می له زه‌مانی موزهففهرهددینشادا، جارێك له "كه‌لكه‌ته" و جارێكی تریش له "لاهوور" چاپ كرا. چوار ساڵ پاشان، به‌رگی سێیه‌م له ١٩٠٩ له "تاران" چاپ كرا. نووسه‌ر له به‌رگی سێیه‌می كتێبه‌كه‌یدا ناوی خۆی ئاشكرا ده‌كا و خۆی به بازرگانێكی دانیشتوی ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ناسێنێ. حاجی زه‌ینه‌لعابدینی مه‌راغه‌یی، نموونه‌یه‌كی ئاشكرا و به‌رچاوی لێهاتوویی مرۆی كورده، كه وه‌كی سه‌دان زانای تر، شوێنی گرینگی له كۆمه‌ڵگای ئێرانی و وێژه‌ی فارسی‌دا داناوه و به هۆی هه‌ڵوه‌دا بوون و خزمه‌تی به‌ده‌ر له كۆمه‌ڵگای كوردهواری، ورده ورده ناوی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆی سڕاوه‌ته‌وه و وه‌كی بیانییه‌ك سه‌یری كراوه.[١]
سەرچاوە
دەستکاری- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
- ^ «عەبدوڵڵا سەمەدی» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)