زیندانی ئەباشیری
شوێن | ئەباشیری، ھۆکایدۆ، ژاپۆن |
---|---|
پۆتانی شوێن | 44°0′59.7″N 144°13′51.8″E / 44.016583°N 144.231056°Eپۆتانەکان: 44°0′59.7″N 144°13′51.8″E / 44.016583°N 144.231056°E |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاکە |
کرایەوە لە | ١٨٩٠ |
بەڕێوەدەبرێت لە لایەن | وەزارەتی داد |
زیندانی ئەباشیری زیندانێکە لە شاری ئەباشیری لە پارێزگای هۆکایدۆ کە لە ساڵی ١٨٩٠ کراوەتەوە، دەکەوێتە باکووری دووری ژاپۆن، لە نزیک ڕووباری ئەباشیری و ڕۆژهەڵاتی چیای تێنتۆ. ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە کە سزای کەمتر لە دە ساڵیان هەیە.[١] بەشە کۆنەکانی زیندانەکە لە ساڵی ١٩٨٣ گواسترانەوە بۆ بنکەی چیای تێنتۆ، لەوێ وەک تاکە مۆزەخانەی زیندانەکانی وڵاتەکە بەڕێوەدەچن.
مێژوو
دەستکاریبۆ زیادکردنی ژمارەی دانیشتوانی ژاپۆنییەکان لە دوورگەکەدا وەک بەشێک لە چاکسازییەکانی مێیجی، حکوومەتی مێیجی سیاسەتی گواستنەوەی سزای بۆ هۆکایدۆ لە ساڵی ١٨٦٨ جێبەجێکرد.[٢] لە نیسانی ١٨٩٠ حکوومەتی مێیجی زیاتر لە هەزار زیندانی سیاسی ڕەوانەی گوندی دابڕاوی ئەباشیری کرد. زۆرێک لەو زیندانییە سیاسیانە سامورایی سەردەمی تۆکوگاوا بوون کە لە سەردەمی یاخیبووانی ساتسوما لە ساڵی ١٨٧٧دا سزا دراون.[٣]
زیندانییەکان ناچار بوون چەندین ئەرکی جۆراوجۆر لە دارتاشییەوە تا کشتوکاڵ ئەنجام بدەن.[٢] خراپی کوالیتی ئاو لە ناوچە دراوسێکاندا، سزادراوانی ناچار کرد بۆری ئاو و بەنداو و کۆگاکانی ئاو دروست بکەن بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی خۆیان و ئاودێریکردنی کێڵگەکانی دراوسێ.[٤] جگە لەوەش، سزادراوانی زیندانی ئەباشیری ناچار بوون ڕێگایەک دروست بکەن کە ناوچەکە بە باشووری خاکی ژاپۆن ببەستێتەوە کە دانیشتووانی زیاترە.[٥] حکوومەت زیندانییەکانی بەکاردەھێنا بۆ دروستکردنی ڕێگایەکی گەورە لە هۆکایدۆ. ئەمەش وایکرد کارێکی سەخت و مەترسیدار ئەنجام بدەن بە خواردن و پشوویەکی زۆر کەم و زۆرێک لە زیندانییەکان .بەدرێژایی بەشێک لە ڕێگای نێوان ئەباشیری و ئەساھیکاوا گیانیان لەدەست دا. ئەم رووداوەش بووە هۆی ئەوەی کە ڕێگاکە بە ڕێگای زیندانییەکان ناوببرێت.[٦] بارودۆخی سەرەتایی زیندانەکە زۆر سەخت بوو، وەک کەمی خۆراک و پشوودان، زیاتر لە ٢٠٠ زیندانی لە ئەنجامی بەدخۆراکی و ڕووداوەوە مردن و ئەو سزایانەشی بەسەریان دەسەپێنرا لە هەوڵدان بۆ ڕاکردنیان لە زیندان.[٦][٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Inmates in Hokkaido raise beef cattle to learn about value of life». The Japan Times. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Sakata، Minako (August 2018). «The Transformation of Hokkaido from Penal Colony to Homeland Territory». International Review of Social History (بە ئینگلیزی). 63 (S26): 109–130. doi:10.1017/S002085901800024X. hdl:2381/42211. ISSN 0020-8590.
- ^ Volger، Pia (December 2005). «Blurring the boundaries: prisons and settler society in Hokkaido» (PDF). Cultures of confinement: a global history of the prison. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Song، Lei (2022-07-04). «Panoptic apparatus: a study of the Japanese-built prisons in colonial Taiwan (1895–1945)». Journal of Asian Architecture and Building Engineering. 21 (4): 1244–1261. doi:10.1080/13467581.2021.1941984. ISSN 1346-7581.
- ^ Kosaka، Kris (٢٤ی ئازاری ٢٠١٣). «Abashiri astounds with its ice and convict connections». The Japan Times. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «From "Convict" to "Victim": Commemorating Laborers on Hokkaido's Central Road». The Asia-Pacific Journal: Japan Focus. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Abashiri Prison Museum | Japan Experience». www.japan-experience.com (بە ئینگلیزی). لە ٣ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- وێبگەی فەرمی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زیندانی ئەباشیری تێدایە. ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.