زامەھەوی ڕیخۆلە ئەستوورە

جۆرێکە لە هەوکردنی درێژ خایەن کە تووشی ڕیخۆلە ئەستورە یان ڕێکە دەبێ. زۆربەی جار هەریەک لە بەشی خوارەوەی ڕیخۆلە ئەستورە و ڕێکە بەێەکەوە تووشی ئەم هەوکردەنە دەبن ،بەڵام دەکرێ هەوکردنەکە هەموو ڕیخۆلە ئەستورە بگرێتەوە.کاتێک کە بە تەنها ڕێکە تووشی هەوکردن دێ  ئەوکاتە پێی دەوترێ زامەهەوی ڕێکە (پرۆکیت).هۆکارەکانی توش بوون بە نەخۆشی زامەهەوی ڕیخۆلە ئەستورە تاکو ئێستا نادیارە بەڵام مەترسی تۆش بوون بەم  نەخۆشیە زیاترە بۆئەو کەسانەی کە لە خێزانەکانیان توش بووی ئەم نەخۆشیە هەبێ.ئەم نەخۆشیە لای توشبووانی  ناو ناوە بە شێوەێکی کاتی نامێنێ و دوایی دەردەکەوێتەوە بەلام بە هیج شیوەێک بن بڕ ناکرێ.زامەهەوی ڕیخۆلە ئەستورە واتا سیستەمی بەرگری لەش پەلاماری خانەکانی  ناوپۆشی ریخۆلە ئەستورە دەدات کە توشی هەوکردن هاتوون لە ئاکام دا ناوپۆشی ڕیخۆلە توشی ئەستور بوون ،زام هەروها خوێنبەربون دەبێ.بەم هۆیەوە زگجون دروست دەبێ کە زۆربەێ جار خوێنی لە گەل دایە.[١]

بەردەوام هەوکردنی ڕیخۆلە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی وردە وردە گرژبوون و کەم بونەوەی نەرمی ڕیخۆلە و بچووک بونەوەی.بەو هۆیەوە ڕیخۆلە ئەستورە ناتوانێ وەکو پێویست کارەکانی ئەنجام بدا. سەختی ئەم نەخۆشیە لە ماوەێک بۆ ماوەێکی تر لە گۆڕان دایە. هەندێ جار ئەم هەو کردنە بۆ ماوەێک بە سەختی دەردەکەوێ وە هەندێ جار بە سوکی. لە نیشانە هەرە دیارەکانی هەوکردنی ڕیخۆلەئەستورە بوونی خوێنە لە پاشەڕۆ، زگجوون ، ژانە زگ بە شێوەیەک ئەم ژانە کەم دەبێتەوە دوای خۆ بەتال کردەن، هەست کردەن بە تەنگاو بوون بە هۆی فشاری سەر ڕێکە.[٢]

پشکنین بۆ ئەم نەخۆشی یە دەکرێت لە ڕێگەی پشکنینی زگ و ڕێکە بە دەست لە لایان پزیشکەوە هەروها لە ڕێگەی پشکنینی پاشەڕۆ وپشکنینی خوێن لە تاقیگە. ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکان ئاماژە بە بوونی هەوکردنی ڕیخۆلە ئەستۆرە بکات ئەوکاتە دەبی پشکنین بە هەناوبین( کۆلۆسکۆپی )بۆ نەخۆشەکە ئەنجام بدرێ.کۆلۆسکۆپی واتا سەیرکردنوو پشکنینی ناوپۆشی ڕیخۆلە ئەستورە لە رێگەی لولەێکی نەرمو باریک کە کامیراێکی پێوەیە. لە ڕێگەی کۆلۆسکۆپی دەکرێ جەند خانەیک وەک نمونە لە ناوپۆشی هەوکردوو وەربگیرێت و پشکنینیان بۆ بکرێ، بۆئەوەی جۆری نەخۆشیەکە بە تەواوەتی دەستنیشان بکرێ. بۆئەوکەسانەی کە بە هەر هۆێکەوە بێ نەکرێ کۆلۆسکۆپیان بۆ بکرێ ئەو کاتە دەکرێ پشکنینی ڕیخۆلە ئەستورە بە کۆمپیوتەر توموگرافی ئەنجام بدرێ[٢]

چارەسەری: دەکرێ بەشێک لەو کێشانە کەم بکرێتەوە کە بە هۆی هەوکردنی ڕیخۆلەوە تووشی نەخۆش دەبێ ئەویش لە ڕێگەی هەندێ گۆرانکارێ لە ژیانی ڕۆژانە بۆ نموونە کەم کردنەوەی فشاری دەروونی و نوستنی زۆرتر و گۆڕانکاری لە خواردن. خواردنە ئەلکهولیەکان و چەوری و بەهارات وا لە ریخۆلە ئەکات کە بە سستی کار بکات.بەکارهێنانی دەرمان بەشێکی سەرەکی یە بۆ کەم کردنەوە یان نەهێشتنی گرفتەکانی ئەم نەخۆشیە. جۆری دەرمانەکان بە پێی سەختی نەخۆشییەکە لە لایەن پزیشکەوە دەست نیشان دەکرێ .بژاردەی نەشتەرگەری واتا لابردنی بەشێک لە ڕیخۆلە کاتێک دەبێ کە بەکارهێنانی دەرمان وەکوو پێویست سودی نەبێ بە هۆی سەختی نەخۆشیەکەوە.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ 1
  2. ^ ئ ا ب 2


http://www.magakuten.se/sjukdomar/ulceros-kolit/ulceros-kolit/ ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

) http://www.1177.se/Stockholm/Fakta-och-rad/Sjukdomar/Ulceros-kolit/ ١٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.