دە پەیپەر مێلۆدی

گرووپێکی مۆسیقیی ئەمریکی

زە پەیپەر مێلۆدی (بە ئینگلیزی: The Paper Melody – بە کوردی: ئاوازی پەڕەکە) گرووپێکی ڕۆکی تاقیکردنەوەیی ئەمریکی بوو کە لە سێ ئەندام پێکھاتبوو: جیڵ سوڵیڤان، گۆرانیبێژ، ئانتۆنی ڕیدەر، گیتارژەن، گۆرانیبێژ، لەگەڵ دانیەڵ ڤانییەر، تەپڵژەن و گیتارژەن. گرووپەکە لە ٢ی نیسانی ٢٠١٠ یەکەم ئەلبومیان تەواویان بڵاوکردەوە بەناوی کەندەکتین زە مۆشن (مایسترۆکردنی جووڵەکە) کە لە ٦ تراک پێکھاتبوو. بەدوایدا دوو ئی پی ھاتن بەناوی ئەکادیمیای دێوەزمەکە (٢٠١١) لەگەڵ کاڵەکە (٢٠١٢)، ھەر دوای بڵاوکردنەوەی سێیەم ئی پی، ئەوان لە پەڕەی تایبەتی خۆیان لەسەر فەیسبووک بڵاویان کردەوە کە چیتر گرووپەکە مۆسیقا بڵاو ناکاتەوە و ئەندامانی لێک جیابوونەتەوە. ئەوان ڕایانگەیاند کە ھەرچەندە دەستیان لە گرووپەکە ھەڵگرتووە، ھەر یەکە لە ئەندامەکانی لەگەڵ مۆسیقادا دەمێنێتەوە و کاری خۆیان دەکەن.

The Paper Melody
زانیارییەکان
بنەچەیوبا سیتی، کالیفۆرنیا،  ویلایەتە یەکگرتووەکان
چەشنەکانڕۆک، پۆپ ڕۆک

سەرچاوەکان دەستکاری