چیرۆکی فیلمی بەستوو:
چیڕۆکی فیلمەکە باس دوو خوشک دەکات کە کچی پاشان، یەکێک لە کچەکانی ھەر لە منداڵبوونییەوە جادوویی گەورەی بۆ پەیدا دەبێت کە ھێزی بەستێنەری لەگەڵە. ھەر لە کاتی منداڵییان خوشکە گەورەکە جادوویەک بەکاردەھێنێت لە ئەنجامدا جادوویەکە بە خوشکە بچووکەکە دەکەوێت و لەھۆشخۆی دەچێت، بۆیە دایک و باوکی بڕیار دەدەن ئەو کچەیان لە ھەموو کەس بشارنەوە بۆ چەندین ساڵ. دوای مردنی دایک و باوکەکە خوشکە گەورەکە دەبێتە شاژن، لە ڕۆژی تاج لەسەرنانی خوشکە ساحیرەکە ئاشکرا دەبێت کە جادووگەرە، لەبەرەوە لە شارۆچکەکە دەردەکرێت و کچەکەش ڕادەکاتە سەر چیا. دواتر نەفرەتی ڕوو لەم شارۆچکەیە دەکات و زستانێکی سەختی پێشوەخت ڕوو لە شارۆچکەکە دەکات دوای ئەوە خەڵکەکە داوا دەکەن شاژنەکە بچێتەوە بۆ ئەوەی ئەو باروودۆخە کۆتایی پێبێت.

زیاتر ...