دەروازە:پزیشکی/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/١

ڕۆبێرت کۆخ
ڕۆبێرت کۆخ

ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێلی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).

زیاتر...