پاریس پایتەختی وڵاتی فەڕەنسایە، کەوتووەتە نزیک ڕووباری سێینی. ئەم شارە لەلایەن ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی جولیان فڕانکلین ەوە دروستکراوە کە سەرەتا پێیان وتووە لوتێتیا (Lutetia)، پاریس گەورەترین شارە لە وڵاتی فەڕەنسا کە ڕووبەرەکەی ١٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، نزیکەی ٢٫٥١ ملیۆن ھاووڵاتی لەو شارە دەژین، پاریس بە ناوەندی سەرەکی دادەنرێت بۆ مەبەستی گەشتیاری و چاند (کەلتوور) و ئابووری و سیاسەت و مێژوو و مۆزەخانەی ھونەری لە وڵاتی فەڕەنسا، لەوڵاتەکە چەندین ھۆی گواستنەوە ھەن لەوێنەی دوو فڕۆکەخانە و میتڕۆ چەندینی تر، شارەکە بەفرە چاند دادەنرێت بەوەی زۆرتر لە ٢٠٪ دانیشتووی پاریس خەڵکی دەرەوەی فەڕەنسایە ھەربۆیەش لە پاریس جۆرەکانی جلوبەرگ و خۆراک بە فرە بەرھەم دەبینرێت، لە ڕووی وەرزشەوە چەندین ڕووداوی گرنگ تێیدا ئەنجام دراوە لەگرنگترینییان میوانداری کردنی ئۆڵەمپیادی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ و لە یاری تۆپی پێش میوانداری جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ کە ھەڵبژاردەی نیشتمانی فەڕەنسا جامەکەی بەدەست ھێنا. ئابوری پاریس خاوەن گرنگترین ئابورییە لە فرنسا کە لە سالی ٢٠١١ لە پارەی ناوخو گەیشتە (٨٤٥ ملیار دولار) کە بەم پارەیە نابیتە دەولەمەندترین شوین لە فرنسا بەلکو پینجەمین دەولەمەندترین لەسەر زەوی کە ئەم شتە بووە ھۆی ئەوەی پاریس ببیتە بە شیکی گرینگ لە ئابووری سەر زەوی. زانست و زانیاری پاریس خاوەن برزترین ڕیزەی فیرکردنە لەسەر زەوی لە سالی ٢٠٠٩ نزیکەی (%٤٠) لە پاریسییەکان شەھادەی (لیسانس) یان ھەبوو کە گەورەترین شەھادەیە لە فەڕەنسا لە ھەمان کاتدا ڕیزەی ئەو کەسانەی کە شھادەی (دیبلۆم) یان نەبوو کە سێیەمین بەرزترین شەھادەیە لە فەڕەنسا.