دیواری چین درێژترین بنیادنراوە، بەدرێژایی مێژوو. لەوانەیە بەشە سەرەتاییەکانی دیوارەکە، کە دواتر بە دیواری گەورەی چین ناسرا، لە ماوەی سەدەی پێنجەمی پێش زایین دروست کرابێ، ھەرچەند ھێندێک لە لێکۆلەرەوان بۆ کۆنتریش دەیگێڕنەوە. ئەم دیوارە ئیمپراتۆڕ (شی ھوانگدی) کە لە نەوەی بنەماڵەی کین (٢٠٦-٢٢١) پێش زایین نەخشەی بۆ کێشاوە، دیوارێکی نوێشی دروستکردووە، بۆ بەستنەوەی بە دیوارەکۆنەکە و کارکردن لەسەر دیوارەکە ھەر بەردەوام بووە، لەماوەی سەردەمی ھان (٢٠٢-٢٢٠) پێش زایین و سەردەمی سۆی (٥٨١-٦١٨)، پاشان بە بەسەرچوونی کات، زۆرێک لە دیوارەکە داڕماوە، بەڵام لەسەردەمی مینگ (١٣٦٨-١٦٤٢) دووبارە چاککراوەتەوە و زۆربەی دروستکردنی ئێستای دیوارەکە بۆ سەردەمی مینگ، ئەگەڕێتەوە.

زیاتر...