دەروازە:مۆسیقا/گرووپی ھەڵبژێردراو

زە پریتی ڕێکلێس (ئینگلیزی: The Pretty Reckless) گرووپێکی ڕۆکی ئەمریکییە کە لە نیویۆرک دامەزراوە. ئەندامەکانی ئێستای پێکھاتوون لە تایلەر مۆمسن (گۆرانیبێژ، گیتاری ڕیتم)، بێن فیلیپس (گیتاری سەرەکی، دەنگی پشتینە)، مارک دامۆن (گیتاری بەیس) وە جەیمی پێرکنس (تەپڵ). گرووپەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە و ھەر لە ھەمان ساڵدا یەکەم ئەلبوومی ستودیۆیان کەوتە بازاڕەکانەوە بە ناوی گڕم تێبەربە کە سێ تاکی سەرکەوتوی لەخۆ گرتبوو، گۆرانی "مەیک می وانە دای یەکێک بوو لەو سیانەو بەناوبانگترین گۆرانی گرووپەکەیە تاکو ئەمڕۆ. لە نزیکەکانی ٢٠١٢ گرووپەکە یەکەمین تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە بە ناوی وەک پیاو لێم بدە. لە ساڵی ٢٠١٤ گرووپەکە دووەم ئەلبوومی ستودۆیان بڵاوکردەوە بە ناوی دەڕۆم بۆ دۆزەخ، کە دوو تاکەگۆرانی لەخۆگرتبوو کە توانی بەسەر چارتەکانی شانشینی یەکگرتوو، ویلایەتە یەکگرتووەکان کە پێکھاتبوون لە «بەھەشت دەزانێت» و «جیھانی شێواو.»

(زیاتر...)