دەروازە:شانشینی یەکگرتوو/ژیاننامەی ھەڵبژێردراو/٢

ماجید عوسمان نواز (ئوردوو: [ˈmaːdʒɪd̪ nəwaːz]؛ لەدایکبووی ٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٧) چالاکەوانێکی بەڕیتانی و پێشکەشکارێکی ڕادیۆییە. دامەزرێنەری ڕێکخراوی «کوەیڵم»ە، کە دەستەیەکی خاوەن بیرۆکەن لە دژی توندڕەویی و ئامانجیان بەرھەڵستیکردنی وتەبێژانی فەرمی ئیسلامییە توندڕەوەکانن و بەھەمان شێوە پێشکەشکاری بەرنامەیەکی ڕادیۆییە لە کەناڵی LBC ھەموو ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەیەک پەخش دەکرێت. لە (ساوس ئێند، ئێسکس - Southend-on-Sea, Essex) لە خێزانێکی پاکستانی بەڕیتانی ھاتۆتە دونیاوە، نواز ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی ئیسلامی (حزب التحریر) بووە. ئەندام بوونی لەو حیزبەدا بووە ھۆی گیرانی لە میسڕ لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠١ و لە بەندینخانەدا مایەوە ھەتا ٢٠٠٦. خوێندنەوەی کتێب لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مامەڵەکردنی لەگەڵ (ڕێکخراوی بەخشینی نێودەوڵەتی - Amnesty International) بووە ھۆی ئەنجامی گۆڕانی دڵ و دەروونی: (حزب التحریر) بەجێھێشت لە ٢٠٠٧ دا، دەستی ھەڵگرت لە مێژووە ئیسلامیەکەی و بانگەشەی دەکرد بۆ ئیسلامێکی سیکۆلار «عەلمانی».

زیاتر...