دایناسوڕە باشەکە (بە ئینگلیزی: The Good Dinosaur) ئەنیمەیشنێکی سەرکێشیی کۆمیدیی ئەمریکیی سێ دوورییە. لە بەرھەمھێنانی ستۆدیۆی پیکسار و کۆمپانیای واڵت دیزنیە فیلمەکە دابەشی سینەماکان کردووە، فیلمەکە ڕایمۆند ئۆچە، جاک بڕایت، سام ئیلۆت، ئانا پاکوین، ئاجی باکڵی، ستیف زان، فرانسیس مەکدورمان، جێفری ڕایت و مارکۆس سکرینبەر وەک ئەکتەری دەنگی تێیدا بەشداربوون.چیرۆکی فیلمەکە باس لە دایناسۆڕێکی ھەرزەکار دەکات لەخێزانێک لەدایک بووە بەناوی ئاپاتۆساور، ئارلۆی ناوی دایناسۆڕەکەیە، دوای ئەوەی ڕەشەبایەک دەبێتە ھۆی مردنی باوکی و ئەو بزردەبێت و بەڵام لەگەشتەکەی بەردەوام دەبێت بۆ دۆزینەوەی خێزانەکەی، کە گەیشت بە شوێنێک کوڕێکی مرۆڤی دیت، کاتێک دەبنە دۆستی یەکتر ژیانیان دەگۆڕێت. ئەوان بەیەکەوە بەکەشتییەک بار دەکەن و سەفەرێکی پر سەرکێشی و مەترسی ئەنجام دەدەن. کوڕە منداڵەکە دەکەوێتە ژێر مەترسی ڕەشەبایەکی بەھێز و ئارلۆی لەبەر ئەوەی باوکی بەھۆی ڕەشەباکەوە مرد ترسێکی زۆری ھەبوو بۆ ئەوەی منداڵەکە ڕزگار بکات ھەرچۆنێک بوو متمانەی بەخۆی ھێناو زاڵ بوو بەسەر ترسەکەی و منداڵەکەی ھاورێی ڕزگار کرد.

زیاتر...