ستیڤن کینگ (بە ئینگلیزی: Steven King) نووسەرێکی ئەمریکی ڕۆمانی ترسناک، خەیاڵیی سەرووسروشتی، دوودڵکەر، تاوان، خەیاڵی زانستی و فەنتازیایە. زیاتر لە ٣٥٠ ملیۆن کۆپی لە کتێبەکانی فرۆشراون، و زۆربەشیان کراون بە فیلم و زنجیرە و کورتە زنجیرە و کۆمیک. کینگ ٦١ ڕۆمانی لە چاپداوە، کە حەوتیان لەژێر ناوی قەڵەمی ڕیچارد باچماندان، لەگەڵ پێنج کتێبی ناخەیاڵی، ھەروەھا بە نزیکەی ٢٠٠ کورتە چیرۆکی نووسیوە، کە زۆربەیان بە کۆکراوەیی بڵاوکراونەتەوە.

زیاتر...