دەروازە:تایلەند/وتاری باش/١
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تایلەند نوێنەرایەتی تایلەند دەکات لە تۆپی پێی نێودەوڵەتیدا و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تایلەندەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەی پێشوو کە بە ناوی سیام بوو، لە ساڵی ١٩١٥ دامەزراوە و یەکەم یاری نافەرمی خۆی بەرامبەر تیپێکی ئەورووپی ئەنجامدا لە یاریگای یانەی وەرزشی شاھانەی بانکۆک لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ئەو ساڵەدا؛ و یەکەم یەکەمین یاری نێودەوڵەتی فەرمی کە فیفا دانیپێدا ناوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی چین لە ٢٠ی ئابی ١٩٤٨ لە شاری بانکۆک بوو، کە بە ئەنجامی ٦–١ یارییەکەی دۆڕاند.