دی گراشیا (بریجانتین)

دی گراشیا (بە ئینگلیزی: Dei Gratia) بریجانتینێکی کەنەدی بوو لە ساڵی ١٨٧١ لە بیر ریڤەر دروستکرا لە نۆڤاسکۆشیا. ناونانی ئەم بریجانتینە بەم ناوە بۆ واتاکەی دەگەرێتەوە لەزمانی لاتینی دا کە بە واتای «لەبەخششی خوداوەیە». دی گراشیا لە ساڵی ١٨٧٢ بەناوبانگ بوو دوای دۆزینەوەی کەشتی ماری سیلیست لەلایەن کاپتن مۆر ھاوسەوە، کاتێک بینی بەوێڵی لەنزیک دورگەکانی ئەزور دەجولێتەوە بەنارێکی. کەشتیەکە ڕاپێچ دەکەن لەگەڵ خۆیان بۆ گیبرالتار. سەرەتا تاوانباریان دەکەن و دەبنە جێی گومانی دادگاکە، بەڵام دواتر وەک ڕزگارکەر لەدادگا دێنەدەرەوە بە خەڵاتێکی ٨٣٠٠ دۆلاری.

سەرچاوەکان دەستکاری