دیبیت کارت (کارتی قەرز)

جۆرێکی کارتی پارەدانە کە پەیوەستە بە هەژماری بانکیەوە وە پێش ئەوەى بەکارى بهێنیت بۆ بازاڕیکردن پێوستە پارەى پێویست لە هەژمارەکەدا هەبێت.پاش ئەنجامدانی بازاڕیەکە دەستبەجێ خەرجیەکە لە بانکی خاوەن کارتەکەوە دەچێتە سەر هەژمارى فرۆشیارەکە.

.

دێبت کارت ڕێگە دەدات پارەکانت لە بانق بکشێنیتەوە و خەرجیان بکەی ، بەڵام دێبیت کارت ڕاستەوخۆ او بڕە پارەیە لە باڵانسی بانقییەکەت کەم دەکاتەوە كە لە نێو حسابە بانكییەكەت هەتە

جياوازى ئەم كارتە لەگەڵ كریدیت كارت

کارتی دێبت و کارتی کرێدت لە ڕواڵەتدا هیچ جیاوازییەکی ئەوتیان نییە!!

ژمارەی کارت و کاتی بەسەرچوون و کۆدی کارتەکە لە هەردوو جۆری کارت هەیە،بەڵام تەنها لە ڕواڵەت وەک یەکن ئەم دوو کارتە.

دێبت کارت ڕێگە دەدات پارەکانت لە بانق بکشێنیتەوە و خەرجیان بکەی.

کارتی کرێدت تا بڕێکی دیاریکراو ڕێگە دەدات پارە قەرز بکەیت بۆ کڕینی شمەک یان بۆ ڕاکێشانی پارە. بەڵام دێبیت کارت ڕاستەوخۆ او بڕە پارەیە لە باڵانسی بانقییەکەت کەم دەکاتەوە.

لە ڕێگەی کرێدت کارتەوە دەتوانی پارە قەرز بکەی لەو بانقەی کارتەکەی بۆ دروست کردویت

پارەکانت لەسەر دێبت کارت کەمتر پارێزراوە هەر بۆیە کەمتر خەرجی پاراستنت لەسەر دەنووسرێ

پارەکانت لەسەر کرێدت کارت پارێزراو ترە بە بوونی زەمان بەڵام ئەم پاراستنە خەرجییەکی زیادە دەخاتە سەر حسابەکەت.