ددانکێشان

(لە ددان کێشانەوە ڕەوانە کراوە)

ددان کێشان پرۆسەی وەدەرهێنانی ددانە لە کانی ددانی. ددان کێشان بۆ چەندین مەبەست ئەنجام دەدرێت؛ لەوانە: چارەسەری ددانی ڕزاو و لابردنی ئێشەکەی، ڕیز کردنی ددانەکان کە بە هۆی ددانێکی ئیزافیەوە ڕیزبەندەکەیان شێواوە و چەندین هۆکاری تر.

ددان کێشان جۆرێک نەشتەرگەریە و لە بەر ئەمەش کارێکی پسپۆڕانەیە و لە ژێر دەستی پسپۆڕێکی ددانپزیشکیدا ئەنجام دەبێت. ددانپزیشک کەسێکە کە کاری وەدەرهێنانی ددان ئەنجام دەدات و لە هەمان کاتدا پێشهاتە چاوەڕواننەکراوەکانی نەشتەرگەرییەکەیش قەبووڵ دەکات. چونکوو ددان کێشان دەتوانێت زۆر مەترسیدار ببێت و تەنانەت ژیانی مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە.

دوای ددان کێشان ئەگەری ئەوە هەیە کە چەندین عارزە ڕوو بدات؛ وەکوو: بەسە نەکردنی خوێن، چڵک کردنی کانی ددانە کێشراوەکە و هتد.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی ڕیکەوتی ١٢ مەی ٢٠١٥