ئەم پەڕەیە چەند ڕێنماییەکی وتاری ھەڵبژێردراو لەخۆ دەگرێت، کە لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیادا دەردەکەوێ، بەکاردێت.
خاڵەکان بۆ ھەڵبژاردنی وتار (کورتە)
- بابەتی وتار گونجاوی ھاتن لە پەڕەی سەرەکیدا بێت
- وتارەکە لە بواری بەرچاوکەوتن ڕێکوپێک بێت (ویکیسازی کرابێت، بەشەکانی جیا کرابێت، ھەڵەی نووسین و پێکھاتەی تێدا نەبێت)
- بەشەکانی تەواو بێت، بە تایبەت بەشی سەرچاوەکان و بەشی پێناسەی بابەت
- پێشتر وەک وتاری ھەڵبژێردراو دانەنرابێ
- لێدوان و پێشنیاردان ماوەیەکی ھەیە، و دوای بەسەرچوونی ماوە ئەگەر ڕێکەوتن نەکرا، وتارێک بێ ڕێکەوتن ھەڵدەبژێردرێت (بۆ بەرگری لە لێدوانە بێ ئاکامەکان و درێژبوونەوەی کاتی لێدوانەکان)
- لێدوانەکان سەبارەت بە ھەر قۆناغێک دوای ھەڵبژاردن لەو قۆناغەدا، نابێ بگۆڕدرێ
چەند تێبینییەک
- ئەگەر شتێک بە پێویست دەزانن بۆ خاڵەکانی ھەڵبژاردن، دەبێ ھەبێت یا نابێ ببێت، دەریبڕن ھەتا بە ڕێکەوتن یاسای بۆ دابین بکرێت.
- پێشنیار و لێدوانەکان بە پێی کات و بۆ ھەر قۆناغی کاتییەک جیا دەکرێتەوە.
|