خەنجەر
خەنجەر چەقۆیەکی نووکتیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون. وەک چەکێک بۆ بەرگری و شەڕکردن بەکاردێت. خەنجەرە ئەوروپییەکان لە شێوەی شمشێرێکی کورتن و دەمیان ڕاستە، لە کاتێک خەنجەرە ڕۆژھەڵاتییەکان کەوانەیین. لەنێو چەندین کولتوور خەنجەر وەک کەرەستەیەکی جوانکاری لەبەردەکرێت لە بۆنەکان. لە کوردەواری پێشتر پیاوان خەنجەریان لەژێر پشتێنەکانیان دەبەست، ئێستا تەنیا لە بۆنە نەتەوەیی و کلتوورییەکان ھەڵی دەگرن.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dagger»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەنجەر تێدایە. |