خەلیلێ چاچان مورادۆڤ

خەلیلێ چاچان مورادۆڤ (Xelîlê Çaçan Mûradov) (١١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٤ – ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٨١) نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردی ئێزدیی یەکێتیی سۆڤیەت بوو. سەرۆکی بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان بوو بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ. لەژێر سەرپەرشتی ئەو ١٤٠٠ گۆرانیی فۆلکلۆریی کوردی لە ڕادیۆکە تۆمارکران. ئەو چەند کتێبێکیشی لەسەر فۆلکلۆری کوردی نووسیوە. خەلیلێ چاچان باوکی نووسەر و ڕۆژنامەنووس تێمورێ خەلیلە.

کتێبەکان دەستکاری

  • کلامێن جماعەتا کوردان (Kilamên Cimaeta Kurdan)، ١٩٦٣
  • دوو پۆئێم (Du Poêm) چیرۆکە فۆلکلۆرییەکانی مەمێ و عەیشێ، و زەمبیلفرۆش، ١٩٦٥
  • قسێن جماعەتێ (Qisên Cimaetê) کۆکراوەی فۆلکلۆر، ١٩٦٩
  • مۆریێ نەنێ (Morîyê Nenê)، ڕۆمان، ١٩٧٢
  • بەنێ من قەتیا (Benê Min Qetiya)، ٢٠٠٧
  • جەواھرێن کوردی (Cewahirên Kurdî)، ٢٠١٠

سەرچاوەکان دەستکاری