خەروا جۆرە خواردەمەنییەکی تایبەتی کوردەوارییە کە بە ھەویری ئاردی گەنم دروست دەبێ و ناوەکەی پیاز و کاکڵەی گوێزی تێدەکرێ لە ناو سکڵدا دەبرژێ و بە کەرە یان ڕۆن چەور دەکرێ و دەخورێ. جۆرێک کولێرەی تریش لە کوردەواری دروست دەبێت بە ناوی گێتەمەژگە کە وەک خەروا ناوەکەی گوێزی تێدەکرێت.

وێنەیەک لە خەروا کە چێشتێکی کوردییە. گوێز و پیازەکە لە توێی هەویرەکەدا دیارە.

سەرچاوە دەستکاری

ھەژار، فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە، انتشارات سروش، ١٩٩٠، تاران.