خەرمانە (دیاردەی تیشکی)

  ئەم وتارە سەبارەت بە خەرمانە (دیاردەی تیشکی) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە خەرمانە (ڕوونکردنەوە).

خەرمانە (بە ئینگلیزی :) دیاردەیەکی ڕووناکییە کە بە ڕووناکی بەرھەم دەھێنرێ (بە پڕشەنگی خۆر یان تریفەی مانگ) کاتێک ڕووناکی بەناو کریستاڵی سەھۆڵی شەش پاڵوی ناو کەشە بەرزەکان ڕەت دەبێت تووشی شکانەوە دەبن و ئەم دیاردەیە دروست دەکەن. خەرمانە چەندین شێوەی ھەیە، وەک خەرمانەی ڕەنگاو ڕەنگ یان خەرمانەی سپیی ھەروەھا دەکرێت شێوەی کەوانە یان بازنەیی بێت کە بەگشتی لە دەوری مانگ یان خۆر دروست دەبن، بەڵام ھەندێکی تر لە شوێنێکی تر یان تەنانەت لە بەشی پێچەوانەی ئاسماندا ڕوو دەدات. لە باوترین جۆری خەرمانە ناسراوەکان، خەرمانەی بازنەیی (خەرمانەی ٢٢)ە. ھەندێک لە خەرمانەکان دەگمەنن وەک خەرمانەی ٤٦ پلەیی و خۆرەدرۆزنە.[١]

خەرمانەی خۆر لە زنجیرە چیاکانی ھیمالایە.
خەرمانەی خۆر.

ئەو کریستاڵە سەھۆڵیانەی کە بەرپرسن لە دروستبوونی خەرمانە، بەشێوەیەکی ئاسایی لە ھەوری سیرۆستراتۆس لە ترۆسفری سەرەوە (٥–١٠ کم (٣٫١–٦٫٢ میل)ڕاگیر دەبن، بەڵام لە کەشوھەوای سارددا دەتوانن لە نزیک ڕووی زەویدا خۆیان ڕاگیربکەن، لەو حاڵەتەدا وەک تۆزی ئەڵماس ناودەبرێن شێوە و ئاڕاستەکردنی تایبەتی کریستاڵەکان بەرپرسیارن لە جۆری خەرمانەی بەرھەم ھاتوو. ڕووناکی بەھۆی کریستاڵی سەھۆڵییەوە دەشکێنەوە و دووبارە ڕووناکی دەدەنەوە و ڕەنگە بەھۆی پەرتبوونی ڕووناکییەکان دابەش بوونی ڕەنگەکانیش دروست ببێت. کریستاڵەکان وەک ھاوێنە و ئاوێنە ڕەفتار دەکەن.[٢] دیاردە ئەتۆمۆسفیرییەکانی بینایی وەک خەرمانە وەک بەشێک لە کەشناسی کەشوھەوا بەکاردەھێنرێت، ئەمەش مەبەستێکی ئەزموونکاری پێشبینی کەشوھەوا بوو پێش ئەوەی کەشناسی پێش بکەوێت. زۆر جار ئاماژە بەوە دەکەن کە باران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری داھاتوودا دەبارێت، چونکە ھەوری سیرۆستراتۆس کە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە دەتوانێت نیشانەی نزیکبوونەوەی بارانبارین نیشان بدات.[٣]

جۆرە باوەکانی تری دیاردە ڕووناکییەکان کە بەھۆی دڵۆپە ئاوییەکان دروست دەبن جیاوازن لەو دیاردانەی کەبەھۆی کریستاڵی سەھۆڵی دروست دەبن وەک (پەلکەزێڕینە).

پێشانگا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ""Disk with a hole" in the sky". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  2. ^ "Bottlinger's Rings". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.
  3. ^ "HaloSim3 software". www.atoptics.co.uk. Retrieved 2021-05-02.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری