خوێندنی ئاوێتە (بە ئینگلیزی: Blended learning) بریتییە لەو جۆرە خوێندنەی کە بە شێوەی لکاندنی خوێندنی ناو پۆل لەگەڵ خوێندنی ئینتەرنێت (سەرھێڵ) دەخوێندرێت. واتە خوێندکار ھەندێک لە خوێندنەکەی لەناو پۆڵ (بەزۆری خوێندنی پراکتیکی دەگرێتەوە) دەخوێنێت و ھەندێکی تریشی (بەزۆری تیۆری دەگرێتەوە) لەسەر ئینتەرنێت دەخوێنێت.

شێوازی خوێندنی ئاوێتە

مێژوو دەستکاری

بۆ یەکەم جار کۆمپانیای ئیبیک لە ساڵی ١٩٩٩ ئەم جۆرە خوێندنەی لەگەڵ پێشکەوتنی ئینتەرنێتدا خستە بەردەست بەکارھێنەران.

مێژووی سیستەمی ئاوێتە لە کوردستان دەستکاری

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئابی ٢٠٢٠ بە کردنەوەی سیستەمی خوێندنی ئاوێتە لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠–٢٠٢١) بڕیاریدا. ئەم بڕیارە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بوو.[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا پلان و پڕۆژەی پێشنیازی ساڵی نوێی خوێندنی تاوتوێکرد | وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی". www.mhe-krg.org. Retrieved 2020-08-30. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)