خان (بە ئینگلیزی: Khan) ناسناوێکە، بەمانای ڕەسەن دێت لە زمانی مەنگۆڵی. ئێستا لەلایەن زۆرینەی سەرکردە موسڵمانەکانی پاکستان و ئەفغانستان و ھیندستان بەکاردێت.

خان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردێت لەنێو موسڵمانان لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و باشووری ئاسیا. بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر لەلایەن مەغۆڵ و تەتارەکان دەستیان بەسەردا گیراوە. خان ناسناوی زیاتر لە ١٠٨٫٦٤٧ کەسایەتی جیھانییە لە ڕیزبەندی دوازدەھەمین ناسناوی بەکارھاتووی شانشینە یەکگرتوەکان و جیھانە، یەکێکە لە گەورەترین ئەونازناوانەی جیھان کە لەلایەن خەڵکانەوە بەکاردێت بەجۆرێک زیاتر لە ١٢ میلیۆن کەس لە ئاسیا و ٤٢ میلیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان ناسناوی خان بەکاردێنن.

وشەی خان لە زمانی کوردی دەستکاری

خان بە ڕوخساری ڕێنوسی لەزمانی کوردی دا ھەیە بەڵام واتای تری ھەیە. و تەنھا لە وێکچوون لەگەڵ خان ی کورد وەک یەکن لە واتادا جیاوازە. وشەی خان لە زمانی کوردی بەواتای ڕێز بەکاردێت بەرامبەر بە ڕەگەزی مێ، وەک مەستوورەخان گەڵاوێژخان، ھەروەھا بەواتای کۆگا و شوێنیش دێت وەک دەرمانخانە و میوانخانە، جگە لەمە وشەی خان چاوگی بنەڕەتی زۆر وشەی تری کوردییە وەک خانوو و تەرخان و ژێرخان؟ لەگەڵ ھەموو ئەمانەش ناسناوی خان بەھەمان واتا ھاتۆتە ناو کولتووری کوردی، لەژێر کاریگەریی وڵاتانی دراوسێ و ئاینپەروەرانی ئیسلامی، بەمە بووەتە ناسناوی چەندین کەسایەتی کوردی، وەک ئەحمەدی خانی.

سەرچاوەکان دەستکاری