جەمشید سەداقەتکیش
دوکتۆر جه‌مشید سهداقهتکیش له لێکۆڵه‌ران و نووسه‌رانی هه‌ڵکه‌وتووی بواری کوردناسی، به‌تایبه‌ت کورده‌کانی باشووری ئێران بوو، که تا به‌ر له لێکۆڵینه‌وه‌کانی به‌ڕێزیان، نه‌ناسرابوون. ئه‌و به ئه‌وینه‌وه که‌وته شوێنپێی کورده‌کان له ناوه‌ندی ئێرانه‌وه تا که‌ناره‌کانی خه‌لیجی فارس.[١]
ژیان
دەستکاریدوکتۆر جه‌مشید سهداقهتکیش، ساڵی ١٣١٥ی هه‌تاوی(١٩٣٦ز) له شاری "ئاباده"ی پارێزگای فارس له‌دایکبوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاباده، خوێندنی ناوه‌ندی له ئیسفه‌هان و خوێندنی به‌رزی له تاران ته‌واو کرد؛ پاشان دوکتۆرای مێژووی له ئه‌کادیمیای تاجیکستان وه‌رگرت. جه‌مشیدی سهداقهتکیش له دوای لێکۆڵینه‌وه به‌نرخه‌کانی له سه‌ر کوردانی "فارس" و "کرمان" و "شوانکاره"، پێوه‌بوو به‌ره‌و بهرزاییهیهکانی "ته‌فتان" هه‌ڵکشێ و شوێنپێی کورده‌کان له "به‌لووچستان" بگری. هه‌وڵێکی زۆریشی له‌م بواره‌دا دا، به‌ڵام به کۆچی له ناکاوی، ئه‌م دوایین لێکۆڵینه‌وه‌ی چاپ و بڵاو نه‌کرایه‌وه.
دوکتۆر جه‌مشید سهداقهتکیش له بابه‌ت هۆی لێکۆڵینه‌وه‌کانی له سه‌ر مێژووی کورد ده‌ڵێ: ده‌مزانی که له ساڵانی که‌ونارادا پێنج هۆزی گه‌وره‌ی کورد له فارس ژیاون. هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌م له خۆ ده‌کرد که "ئه‌م هۆزانه چیان لێهات؟" به دوای ئه‌م پرسیاره‌دا، له ساڵی ١٣٧٩ه هەتاوی(٢٠٠٠ز)وه که‌وتمه لێکۆڵینه‌وه. هه‌ر له ده‌ڤه‌ری شیراز ٣ گوندی کوردم دۆزییه‌وه که به‌ر له من هیچکه‌س، ته‌نانه‌ت داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کانیش نه‌یانده‌زانی کوردن و هه‌ر به تاجیک تۆمار کرابوون. ئیدی به شوێنی‌دا گه‌لێکم کورد له پارێزگاکانی باشووری ئێران‌دا دۆزییه‌وه و سه‌ردانی گه‌ڕه‌ک و گوند و ماڵیانم کرد. وه‌ها ئۆگریان بووم که زۆرجار خۆزگه‌م ده‌خواست منیش به ڕه‌گه‌ز کورد بووایه‌م.
بەرهەمەکان
دەستکاریشوێنهواره چاپکراوه‌کانی بریتین له ٧٠ کتێب و ٣٢٢ وتار به زمای فارسی و ئینگلیسی، که سێ کتێبی گرینگی :
- کردان پارس و کرمان، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یوبی، ١٣٨١
- اخبار کردستان، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌کولی، ١٣٨٩
- کردان شبانکاره، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی علمی کالج، ١٣٩٠
به تایبه‌ت له سه‌ر مێژووی کورده و یه‌که‌میان ساڵی ١٣٨٩ به زمانی کوردی وه‌رگێڕدرا و له هه‌رێمی کوردستانی چاپ کرا.
کۆچی دوایی
دەستکاریئێوارهی ڕۆژی پێنجشه‌مۆ ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩١ ڕێکه‌وتی ٣١ی ژانویه‌ی ٢٠١٣ به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، له نه‌خۆشخانه‌ی نه‌مازیی شیراز و له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا، چاوی هه‌میشه‌یی لێکنا و به‌یانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١ی فێوریه له گۆڕستانی دارولڕه‌حمه‌ی شیراز نێژرا.
سەرچاوە
دەستکاری- سەید عەبدوڵڵا سەمەدی
- ^ «عەبدوڵڵا سەمەدی» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)