جەمال ئەمین مەحموود
جەمال ئەمین مەحموود : ( ١٩٢٣ - ١٩٩٥) ئەندازیار و شانۆكار
سەرەتای ژیان و خوێندنی
دەستکاریجەمال کوڕی ئەمینبەگی ڕێژی کوڕی مەحموودبەگە، ١٩٢٣ لە سلێمانی ھاتووەتە دنیاوە. قۆناغی سەرەتاییی لە قوتابخانەی فەیسەڵییە بڕیوە و ١٩٣٨ چووەتە ناوەندیی سلێمانی و قۆناغی دواناوەندیی ١٩٤٣ لە کەرکووک تەواوکردووە. لە قوتابخانەی ئەندازە (مدرسة الهندسة)ی بەغدا وەرگیراوە و ١٩٤٧ تەواویکردووە و دیپلۆمی لە ئەندازەی مەدەنی ھێناوە.[١]
ئەندازیاری
دەستکاریئەمجا بووەتە ئەندازیار، ساڵانی ١٩٤٩-١٩٥٠ لە ئیشغالی (کووت)، ١٩٥٠-١٩٥٢ لە ئیشغالی (ناسريية)، ١٩٥٢-١٩٥٥ لە ئیشغالی (عيمارة)، ١٩٥٥-١٩٥٧ لە ئیشغالی (ڕومادى) و (ناسريية)، ١٩٥٧-١٩٥٨ لە (کەرکووک)، ١٩٥٨-١٩٦٣ لە دائیرەی ئاو و ئاوەڕۆی بەغدا. بە ھاتنەسەرکاری بەعسییەکان لە ١٩٦٣دا، ساڵێک لەبەر ھۆی سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە، بۆیە تا ١٩٦٤ کاری ئازادی ھەبووە. ١٩٦٤-١٩٦٦ لە کۆمپانیایەکی تایبەتی وڵاتی کوێت کاریکردووە. ١٩٦٧-١٩٦٨ ئەندازیاری کۆمپانیایەکی لوبنانی بووە لە بەغدا، کە (بەندیخانەی ئەبوغرێب)ی بیناکردووە. پاشان لە ١٩٦٧دا کە ئیحسان شێرزاد بووەتە وەزیری شارەوانییەکان و ئیشغال، گەڕاوەتەوە بۆ وەزیفەکەی لە ئاو و ئاوەڕۆی بەغدا تا خانەنشینبووە. ئەمجا بووە بە ئەندازیاری پڕۆژەی بەڵێندەرێتیی ئەھلی لە بەغدا.[١]
چالاكی هونەری
دەستکاریجەمال ئەمین، لە لاویدا ھونەری نوواندووە و بەشداری چالاکیی شانۆییی وەک (لە ڕێی نیشتمانا)دا بووە.[١]
ژیانی هاوسەرگیری
دەستکاریساڵی ١٩٥٢ خاتوو "گوزیدەی شێخ حەمەغەریبی شێخ مارفی قازانقایە"ی ھێناوە، (مژدە، ئەمین، تارا، دالیا)ی لێ بووە.[١]
كۆچی دوایی
دەستکاریڕۆژی ١٨/١٢/١٩٩٥یش کۆچیدواییی کردووە.[١]