جۆی سەندەی (بە ئینگلیزی: Joy Sunday) (لەدایکبووی ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٩٦)، ئەکتەری ئەمریکییە. لە تەلەفزیۆنەکاندا بەشداری کردووە بەتایبەتی لە فیلمەکانی خەڵکی سپی پێستی ئازیز و وێنسدەی. لە فیلمدا بە ڕۆڵی لاوەکی لە فیلمەکانی قژی ناشرین و خانووی نەفرەتی و سەگ ڕۆڵی گێڕاوە.

جۆی سەندەی

لەدایکبوون (١٩٩٦-٠٩-٢٥) ٢٥ی ئەیلوولی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٧ ساڵ)[١]
ستاتین ئایسلان، نیویۆرک، ئەمریکا
خوێندنگەقوتابخانەی ئەکتەران
پیشەئەکتەر
چالاکبوونچالاکە لە ٢٠١٤

ژیانی سەرەتا و خوێندنی دەستکاری

‎جۆی سەندەی لە شاری ستاتن ئایلەند لە ویلایەتی نیویۆرک لە خێزانێکی نەیجیریا لەدایک بووە.[٢] لە قۆناغی ئامادەیی لە قوتابخانەی ئامادەیی فیۆرێلۆ ئێچ لاگواردیا لە شاری نیویۆرک شانۆی خوێندووە،پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی ھونەرە سینەماییەکانی یو ئێس سی لە لۆس ئەنجلۆس بڕیاریدا خوێندنی ڕەخنەیی تەواو بکات. لە دەرەوەی بواری ئەکادیمیا، وەک سینەماکار لەگەڵ پەیمانگای فیلمی تریبیکا لە لایەکدا کاری کردووە، کاری لەسەر چەندین کورتە فیلم کردووە.[٣]

پیشە دەستکاری

‎جۆی سەندەی یەکەمجار لە تەلەفزیۆنیدا لە ئەڵقەیەکی ماکگایڤەر لە ساڵی ٢٠١٨ دەرکەوت، کە لە یەک ئەڵقەدا دەرکەوت. لە ساڵی ٢٠٢٠ بە ڕۆڵی لە فیلمی قژی ناشرین پەیوەندی بە سەندیکای ئەکتەران کردووە.[٤] ڕۆڵی لاوەکی وەک سۆفیا لە فیلمی خانووی نەفرەتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا ھەبووە.[٥] لە یەک ئەڵقەی زنجیرەی نێتفلێکسی خەڵکی سپی پێستی ئازیزدا دەرکەوتووە.[٦]

‎سەندەی دوای ئەوە ڕۆڵی لاوەکی لە فیلمی تاقیکردنەوەی بێتا و سەگکەدا بینی.[٧] زنجیرەی نێتفلێکسی ٢٠٢٢ کە لەلایەن تیم بێرتۆن دەرھێنرابوو، جۆی بەژداری کرد لە وێنسدەی، ئەو لە ڕۆڵی پاڵپشتی بیانکا بارکلی وەرگرت.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lee, Anna Grace (7 January 2023). "Along for the Ride With Joy Sunday". New York Times.
  2. ^ White, Brooklyn (9 December 2022). "Joy Sunday Has Us Under Her Spell". Essence.
  3. ^ Jones, Rendy (25 November 2022). "Meet Joy Sunday, the Scene-Stealing Siren in Netflix's "Wednesday"". Teen Vogue.
  4. ^ "Fans Love Jenna Ortega But Joy Sunday Stole Our Hearts In Netflix's 'Wednesday' Series". Get Up! Mornings with Erica Campbell. 5 December 2022.
  5. ^ "Fans Love Jenna Ortega But Joy Sunday Stole Our Hearts In Netflix's 'Wednesday' Series". Get Up! Mornings with Erica Campbell. 5 December 2022.
  6. ^ Cordero, Rosy (2 December 2022). "'Wednesday': Joy Sunday On Heeding The Siren's Call To Play Bianca, Working With Tim Burton & Possible Season 2".
  7. ^ Lang, Brent (22 March 2021). "IFC Films Buys Jim Cummings Thriller 'The Beta Test' (EXCLUSIVE)".
  8. ^ White, Brooklyn (9 December 2022). "Joy Sunday Has Us Under Her Spell". Essence.