جامی ئەورووپای ١٩٧٦-١٩٧٧

جامی ئەورووپای ١٩٧٦-١٩٧٧ بیست و دووەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپایە و ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ١٩٧٦ یەکەمین یاری ئەنجامدراو و کۆتا یاری پاڵەوانیەتیەکە لەڕۆژی ٢٥ی ئایاری ١٩٧٧ لەیاریگای ئۆڵۆمپیی شاری ڕۆمای ئیتاڵیا، لەنێوان یانەی لیڤەرپوول و بوڕووسیا مۆنشینگلابادخ ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی بە ئەنجامی ٣-١ بەسەر بوڕووسیا مۆنشینگلابادخی ڕکابەری سەربکەوێت و ببێتە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.