دار ترێی بەڕازیلی یان جابۆتیکابا دارێکی ترێی بەڕازیلییە کە بە ھۆی جیاوازییەکەیەوە لە تەواوی دارەکانی دیکە لە شێوازی بەرگرتنیدا، نازناوی سەیرترین داری جیھانی لە لایەن پسپۆڕانەوە پێبەخشراوە. ناوە زانستیەکەی ئەو دارە "جابۆتیکابا"یە و ساڵانە جارێک یان دوو جار بەر دەگرێت. جیاوازیی ئەو دارە لە سەرجەم دارەکانی دیکە ئەوەیە، کە میوەکەی لەبری لە سەر لق و گەڵاکانی بڕوێت، لە سەر قەد و شالقەکانی دارەکە گەشە دەکات. بەرھەمی ئەو دارە بۆ دروستکردنی شلەمەنییەکانی مادە دژە ئۆکسیدەکان کەڵکی زۆری لێوەردەگیرێت، بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی‌، سکچوون‌ و شێرپەنجەش بەسوودە.

سەرچاوە دەستکاری

ماڵپەڕی باخدارە دەگمەنەکانی کالیفۆرنیا