تەندروستی مێشک/خەمۆکی
خەمۆکی تەندروستی مێشک یان نەخۆشی دەروونی ئەو نەخۆشییەیە کە کاریگەری ھەیە بەسەر ڕەوش و بیر و ھۆشی مرۆڤ، ھۆکەرەکانی ئەم نەخۆشییەش دەبنە ھۆی پەیدابوونی نیشانەکانی خەمۆکی، نیگەرانی دەروونی، شیزوفرینیا، وئاڵوودەی.
گومان لەھەبوونی تەندروستی مێشک دەبێتە ھۆی پەیدابوونی نەخۆشی دەروونی کە نیشان و ھۆکارەکانی کاریگەری دەکەنە سەر فشار و توانای جەستەی.
ھەروھا نەخۆشی دەروونی دەبێتە مایەی ڕەشبینی و نارەحەتی لە ژیانی ڕۆژانە، لە شوێنەکانی وەک قوتابخانە، شوێنی کارکردن، پەیوەندییە کۆمەلایەتییەکان و … ھتد کە ئەم ھۆکار و نیشانانە کۆنترول دەکرێن بە خواردنی دەرمان یان چارەسەری دەروونی.
نیشانەکان
دەستکارینیشانەکانی نەخۆشی دەروونی دەگوردرێن، بەپشت بەستن بەو ھۆکارو باردۆخ و پرنسیپانەی کە کار لەسەر ھەست و ھۆش و ڕەفتاری مرۆڤ دەکات،
ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکەن:
- ھەست کردن بە بێزاری و ناخۆشی
- شەپرزەی بیرکردن و توانای لێکدانەوەی کەم
- زۆری ترس و دلەراوکێ و ھەست کردن بە ھەڵە
- گۆرینی خێرای ڕەوشی دەروونی
- دوورکەوتنەوە لە کەسانی نیزیک و چالاکی ڕۆژانە
- ماندووی، کەمی ھێز و توانا و کێشەی خەوتن
- جیابوونەوە لە واقع و نیزیکبوون لە ژیانی خەیاڵی، تێکچوونی کەسایەتی
- خۆنەگونجاندن لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە
- لێک تێنەگەیشتن لە باردۆخ و خەڵکی دەورووبەر
- کێشەی مادە ھۆشبەرەکان
- گۆرانکاری جەستەی
- توورەی، ڕەفتاری دۆژمنانە یان توندوتیژی
- بیرکردنەوە لە خۆکوشتن
ھەندێکجار نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە پرسێکی فیزیکی دەردەکەون وەک: ژانی گەدە، ژانی پشت، ژانی سەر… ھتد.
خەمۆکی
دەستکاریخەمۆکی بەربڵاۆترین نەخۆشی دەروونی دەست نیشانکراوە لە حاڵەتی خۆکوشتندا. ھەر کەسێک لە ئێمە جار جار ھەست بە خەمگینی، خەفەت، تەنیایی و نا ئارامی دەکات، بەڵام ماوەیەکە و چاک دەبێتەوە. بەڵام ئەوانەی کە ئەم ھەستانە لە لایان جێگیر دەبن و دەبنە ڕێگر و ئاستەنگ بۆ ژیانی سرۆشتی مرۆڤ، ئەو کاتە ئەو ھەستانە دەبنە ھەستی خەمۆکی و لە کۆتاییشدا ئەم ھەستانە دەبنە نەخۆشی خەمۆکی.
ھەندێک نیشانەکانی خەمۆکی
دەستکاری- ھەموو ڕۆژێک، بە درێژایی ڕۆژەکە ھەست بە خەفەت و خەمگینی دەکات
- حەزی لە ئەنجامدانی چالاکییە سرووشتییەکانی نامێنێت
- کێشی لەش کەمدەبێتەوە، یانیش کێشەکەی زیاد دەبێت
- زۆر دەخەوێت یان کەم دەخەوێت، ھەروەھا زوو لە خەو ھەلدەستێت
- ھەمووکاتێک ھەست بە ماندووبوون و لاوازی دەکات
- ھەست بە بێ بەھایی و بێ ئۆمێدی و گونەھباری دەکات
- بەردەوام ھەست بە تۆڕەبوون و وروژاندن و نا ئارامی دەکات
- توانای تەرکیزکردن و بڕیاردان و بیرکردنەوەی بەرامبەر شتەکان لاواز و کەمترە
- بە بەردەوامی ھزر لە مردن و خۆکوشتن دەکات
کاتی پێویست بۆ دیتنی دکتۆر
دەستکاریکاتێک کەنیشانەکانی نەخۆشییەکە لەلات پەیدا بوو پێویستە سەردانی بنگەی تەندروستی بگرێت و چارەسەری وەربگرێت، چونکە ئەگەر نا باردۆخەکە چرتر دەبێت و کاتی چارەسەرکردنی ھێواشتر دەبێت.
ئەگەر ھزری خۆکوشتنت ھەبوو و بگاتە ڕادەی ئازاردان بە جەستەت، دەبێت داوای یارمەتی ڕێگری ئەم ڕێگانەوە:
- پەیوەندی بکە بە فریاکەتنی ناوخۆی
- پەیوەندی بکە بە پسپورانی نەخۆشییەکە
- داوای یارمەتی بکە لە نێزیکترین بنگەی تەندروستی
- خۆت بگەینە بە کەسێکی نێزیک لەبەر ئەوەی بیری خۆکوشتتن چارەسەرت ناکات دەبێت داوای یارمەتی وەربگری
ھۆکارەکان
دەستکاریبەگشتی نەخوشی دەروونی ئەو بیرورانەن کەکاریگەر دەبن بە ھوکاری جیاجیای دەرەکی و ژینگەی وەک:
- تایبەتمەندی بۆماوەیی:
تەندروستی مێشک بە ھاوبەش لەگەڵ خوێنی کەس و کاری نزیک نەخۆشی دەروونیان ھەیە، ھەروەھا نەخۆشییە بۆ ماوەیەکان لەوانەیە مەترسی لەسەر ئەم نەخۆشییە بەرز بکاتەوە.
- کاریگەری ژینگەی:
کاریگەری ژینگەی پێش لە دایک بوون، کارێگەری زۆری فشاری ژینگەی، باردۆخی ھەلئاوساو، ژەھراویەکان، خواردنی ئەلکھوڵ و دەرمانی ھۆشبەر لەکاتی منالدان کە ھەندێک جار دەبەستێتەوە لەگەڵ تەندروستی مێشک و تووشی نەخوشییەکە دەبێت
- مێشکی کیمیای:
دەمارەکان نیشانەکان لە مێشک وەردەگرن و دەگوازنەوە بەرەو بەشەکانی تری جەستە کاتێک کە توزی دەمارەکان تێکەڵ دەبن کیمیایی یەکان خراپ دەبن، سیسەتەمی دەمار و وەرگرەکان دەگۆردرێن و دەبێتە ھۆی خەمۆکی و بێزاری.
فاکتەری مەترسی
دەستکاری- نەخۆش بۆماوەی
- شەپرزەی لە باردۆخە جوراوجۆراکان وەک پرسەی دارایی یان مردنی کەسێکی نزیک
- ناجێگری باری تەندروستی وەک نەخۆشی شەکر
- نەخۆشیھنەویی لەئەنجامی مەترسی تەندوتێری
- تووشبوون بە تراوما
- بەکارھێنانی دەرمانی ئەلکھوڵ
- دەستدرێژی کردن لەسەر منداڵ
- کەمی پەیوەندی لەگەڵ دەوروبەرو ھاورێ
- ھەبوونی نەخۆشی مێشک پۆشتی
ئاڵوودەبوون
دەستکاریلاوازبوون یەکێکە لە نیشانەکانی نەخۆشی مێشکی، چارەسەرنەکردنی نەخۆشی دەروونی دەبێتە مایەی توندی، و کێشەی فیزیایی، بۆیە ئالوودەی وەیە سترێنەو، بە نەخۆشی مێشکی وەک:
- کەمی کاتی ڕابواردن و خۆشی لە ژیان
- کیشەی خێزانی
- ئاستەنگی پەیوەندییەکان
- جیاکردنەوەی پەیوەندییە کومەڵاتییەکان
- کێشە لەگەڵ ماددە ھوشبەرەکانی ئەلکھوڵ
- ھەبوونی کێشە لە شوێنی کارکردن
- کێشەی دارایی
- ئاوارەبوون و دەربەدەری
- خۆ ئازاردان
- نەخۆشی دل و نەخۆشییە تەندروستییەکانی تر
- کەمی بەرگەکردنی لەش بۆ لاوازی و چارەسەر وەرگرتن
قەدەغەکردن
دەستکاریھیچ ڕێگایەک نییە بۆ ڕێگەگرتن لە نەخۆشی دەروونی وتەندروستی مێشکی، ئەگەر نەخۆشی دەروونیت ھەبوو دەبێت بەپەلە چاوەسەربکرێت و تاکو ورەیی و ڕێزی تاکەکەسی بەرز بکرێت و دەبێت بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بیت وەکو ئەم خاڵانەی خوارەوە:
- وریابوون لە دەرکەوتنی نیشانەکان:
پەیوەندی کردن لەگەڵ پزیشکی تاییبەتمەند بۆ زانینی ڕادەی نیشانەکان، دانانی پلان بۆ زال بوون بەسەر نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
- ھەبوونی تایبەتی پەرەپێدانی تەندروستی:
پشتگۆێ نەخستنی خواردنی دەرمان و وەرگرتنی تەندروستی.
- وەرگرتنی یارمەتی لەکاتی پێویست:
لەوانەیە نەخۆشییەکە بەرەوخرابی بروات ئەگەر بە زووترین کات ڕەفتار وەرنەگرێت
- پەرەپێدان بە خۆدی خۆت:
ئەمەش دەگرێت بە ھوبوونی نووستنێکی باش و خواردنێکی ڕێک و چالاکی ڕۆژانە
سەرچاوەکان
دەستکاریhttps://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/mental-illness/symptoms-causes/syc-20374968
https://www.mayoclinic.org/diseases-conditions/depression/symptoms-causes/syc-20356007