تێتێر (دراوی کریپتۆ)

داڕێژە:Infobox cryptocurrency

تێتێر (زۆرجار بە تێزەر ئاماژەی پێدەکرێت، بە ئەم دوو سیمبلە دەناسرێت USD₮ و USDT) دراوی کریپتۆیە ، لەلایەن کۆمپانیای Tether Limited Inc. لە ساڵی 2014 دەستیپێکردووە [١] تا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤، ماڵپەڕی Tether چواردە پرۆتۆکۆڵ و بلۆکچەینی تێدایە کە تێزەر لەسەریان دروستکراوە. تێزەر (تێتێر) دراوێکی دیجیتاڵە کە بە پاڵپشتی دولاری ئەمریکی دروست کراوە. دراوێکی سەقامگیرە و نرخی لە گەل دولار سەر و خوار دەکات بۆیە بە دولاری دیجیتاڵیش دەناسڕیت. بۆ هەر یەک تێزەر، یەک دولار لە خەزانەی بانکەکان پاراستراوە. تێزەر بۆیە درست کراوە کە خاوێن دراوە دیجیتاڵەکانی تر بۆ ئالوگۆری دراوەکانیان پێویستیان بە دولاری کاغەزی نەبێت و بە ئاسانی بتوانن دراوەکانیان بکەنە هاو نرخا دولاری ئەمریکی. تێزەر لە بازار دا بە USDT دەناسرێت.  بەرامبەری تێزەر لە گەل دۆلار ئەمریکی هەمیشە دەبێت بە ١ و تەنیا هێندێک جاران بە هۆی ئاستی داواکاری خەلک تا ٠.٩٨ و ١.٢ رۆشتووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Tether (USDT) Price, Chart & News | Binance: Tether price, USDT price, Tether value". www.binance.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 17 June 2022. Retrieved 11 July 2022.