تیمار بە تورکی: Tımar جاران لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا پارچە زەوییەک بوو دەدرا بە کەسێک یان گروپێک لە بەرامبەر کارێکی دیاریکراودا و داهاتى ساڵانەی تیمار کەمتر بوو لە بیست هەزار ئەفچە .

سیستەمی تیمار لە ساڵی ١٨٣١ی زایینی پاش جێبەجێکردنى تەنزیمى جەدید لەلایەن دەوڵەتەوە هەڵوەشایەوە، وەک ئەویش سیستەمی (زەعامەت)، . [١]

لە کوردستاندا ئێستاش چەند شوێن و ئاواییەک بە ناوى تیمار و تیمارۆک ماون، کاتى خۆى بەو سیستەمە دراون بە ئاغا و بەگ و میرە کوردەکان.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ المعجم الموسوعي للمصطلحات العثمانية التاريخية. الرياض: مطبوعات مكتبة الملك فهد الوطنية. 1421 هـ / 2000 م. p. 76. ISBN 9960001490. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |year= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ساڵ (بەستەر)