تۆمی شێڵبی کەسایەتییەکی خەیاڵی و پاڵەوانی سەرەکی زنجیرەی مێژوویی تاوانی درامی بەڕیتانی پیکی بڵایندەرسە. لەلایەن کیلیان مۆڕفییەوە بەرجەستەکراوە، کە خەڵاتی ئیرلەندی فیلم و تەلەڤیزیۆن و خەڵاتی نەتەوەییی تەلەڤیزیۆنی بردووەتەوە بۆ ڕۆڵەکەی. کەسایەتییەکە بەباشی وەرگیراوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە.

تۆماس «تۆمی» شێڵبی
کەسایەتیی پیکی بڵایندەرس
کیلیان مۆڕفی لەڕۆڵی تۆمی شێڵبی
یەکەم دەرکەوتنوەرزی ١، ئەڵقەی ١ (٢٠١٣)
دروستکراوە لەلایەنستیڤن نایت
بەرجەستەکراوە لەلایەنکیلیان مۆڕفی
ناوی تەواوتۆماس مایکڵ شێڵبی
زانیاریی ناو-گەردوونی
نازناوتۆمی، تۆم
پیشەئەندامی پەرلەمان
چەتە
بازرگان
سەرباز
ئەندامێتیپیکی بڵایندەرەکان
یەکێتی بەڕیتانی فاشستەکان
خێزانپۆڵی گرەی (پوور)
مایکڵ گرەی (پورزا)
ئارتەر شێڵبی (برا)
جۆن شێڵبی (برا)
فین شێڵبی (برا)
ئەیدا تۆڕن (خوشک)
ھاوسەرگرەیس شێڵبی
لیزی ستاڕک
مناڵەکانچارڵز شێڵبی
ڕوبی شێڵبی
نەتەوەبەڕیتانی

دەرھێنەر ستیڤن نایت مۆڕفی ھەڵبژارد بۆ ڕۆڵی تۆمی شێڵبی. کەسایەتییەکە سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە لە خێزانێکی ڕۆمانی نیشتەجێی بێرمینگام. لە ١٩١٩دا، ئێمە بە شێڵبی ئەناسرێین و چیرۆکەکە بەزۆری باسی خۆشەویستییەکەی دەکات بۆ گرەیس و ناکۆکییەکانی لەگەڵ لێکۆڵەر کامبێڵ. دوای پێنج ساڵ، ھاوسەرگیری لەگەڵ گرەیس دەکات بەڵام گرەیس دوای ماوەیەکی کەم ئەکوژرێت لە ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەیاندا. پەیوەندی تۆمی لەگەڵ ئاڵفی سۆڵۆمۆنز کلیلی سەرەکی زۆرینەی چیرۆکەکانی پیکی بڵایندەرسە.

ھەڵبژاردن و چیرۆک دەستکاری

کیلیان مۆڕفی حەزێکی دەرخستووە بۆ ھەبوونی ڕۆڵی زیاتر لە تەلەڤیزیۆندا، «ئەو زنجیرە ناوازە ئەمریکیانە سەردەخران و ئێمە سەیرمان ئەکردن و ھەموو کەسێک بەجۆریک ئاگاداربوون لەوە. من وا بیر دەکەمەوە کە بی بی سی بەئاگابوون لەوە و بۆیە من بە تامەزرۆ بووم بۆ خوێندنەوەی چەند دەقێکی باش و ئەوان پیکی بڵایندەرس یەکەم دەقی تەلەڤیزیۆنی بوو کە بۆ من نێردرابوو.» مۆڕفی وتی کە بەئاگانەبووە کە پیکی بڵایندەرەکان کێ بوون پێش ئەوەی دەقەکە وەربگرێت.[١] جەیسن ستەیتەم سەرەتا پێشنیارکرابوو بۆ ڕۆڵەکە لەلایەن دەرھێنەر ستیڤن نایت، کە ڕوونی ئەکاتەوە «من ھەردووکیانم لە لۆس ئانجلس بینی بۆ قسەکردن دەربارەی ڕۆڵەکە و پێشنیاری جەیسنم کرد. کیلیان، کە ئەیبینی، تۆمی نییە، بەدڵنیایییەوە، بەڵام من ئەوەندە گێژبووم کە لەوە تێنەگەم.» نایت دواتر پێشنیاری ھەڵبژاردنی مۆڕفی کرد دوای ئەوەی کە نامەیەکی بۆ ھات لەلایەن مۆڕفییەوە کە نووسرابوو «بیرت بێت، من ئەکتەرم».[٢]

ھەرچەندە زۆرینەی کەسایەتییەکانی زنجیرەکە لە کەسایەتی مێژوویی ڕاستییەوە وەرگیراون، خێزانی شێڵبی تەواو خەیاڵیین و لەلایەن نایتەوە دروستکراون.[٣] تۆمی شێڵبی لە خێزانێکی ڕۆمانییە کە نیشتەجێی بێرمینگامن.[٤][٥] مۆڕفی کاتی لەگەڵ خەڵکی ڕۆمانی بەسەربردووە بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکات بۆ ڕۆڵەکە.[٦] شێڵبی سەربازێکی ڕزگاربووی جەنگی جیھانیی یەکەمە و تووشبووی PTSDیە وەک ئەنجامێک لە کارەساتەکانی کە بەسەری ھاتوون لە جەنگدا؛ شتێک کە بابەتێکی دووبارەبووەوەیە بەدرێژایی زنجیرەکە.[٧] شێوازی قژی شێڵبی ئەندەرکەتە کە بووەتە ھۆی دووبارە ژیانەوەیەک لە ناوبانگیدا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Anderson, Hayley (19 August 2020). "Peaky Blinders: What is the real reason why Cillian Murphy took on Tommy Shelby role?". Daily Express. Archived from the original on 30 August 2020. Retrieved 15 September 2020.
  2. ^ White, Adam (3 June 2020). "Peaky Blinders: Jason Statham lost Tommy Shelby role over text message, Steven Knight reveals". The Independent. Archived from the original on 18 June 2020. Retrieved 15 September 2020.
  3. ^ Bley Griffiths, Eleanor (30 August 2019). "How historically accurate is Peaky Blinders – and was Tommy Shelby a real person?". Radio Times. Archived from the original on 10 December 2019. Retrieved 15 September 2020.
  4. ^ "A Blinding Bit Of Telly". Travellers Times. 15 November 2014. Archived from the original on 15 September 2020. Retrieved 15 September 2020.
  5. ^ Newland, Christina (12 June 2018). "10 great films about Gypsies and Travellers". BFI. Archived from the original on 19 August 2020. Retrieved 15 September 2020.
  6. ^ "Cillian Murphy lived with gypsies to prepare for new drama Peaky Blinders". Entertainment.ie. Archived from the original on 15 September 2020. Retrieved 15 September 2020.
  7. ^ Moore, Paul. "Peaky Blinders director explains what actually happened during that finale". Joe. Archived from the original on 26 September 2019. Retrieved 15 September 2020.
  8. ^ "PSA: Cillian Murphy, The Man Who Plays Tommy Shelby Himself, Hates That Damn Hair Cut". GQ. Archived from the original on 18 May 2020. Retrieved 16 September 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری