تۆشكھ (كڕێشی سھ‌ر)
تۆشكه حاڵه‌تێكی پێسته كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی تووشی پێستی سه‌ر ده‌بێت. نیشانه‌كانی بریتین له هه‌ڵوه‌رینی توێژاڵی یان خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر و خورشتێكی كه‌م یان مامناوه‌ند. ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه خراپتر بوو ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌لئاوسانی پێست (seborrhoeic dermatitis).
هۆكاره‌كه‌ی تا ئێستا نادیاره به‌ڵام وا باوه‌ڕده‌كرێت كۆمه‌ڵێك كۆلكه‌ی بۆماوه‌یی و ژینگه‌یی بگرێته‌وه. به‌هۆی كه‌می دروستی و خاوێنی نییه. له‌وانه‌یه له وه‌رزی زستان خراپتر ببێت. هۆكاری بنچینه‌یی و چۆنییه‌تی ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری خانه‌كانی پێست. ده‌ست نیشانكردنی حاڵه‌ته‌كه ( به ئینگلیزی: diagnosis) پاش به دیار كه‌وتنی نیشانه‌كان ده‌كرێت.
هیچ چاره‌سه‌رێكی زانراو نییه بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ڕاسته‌وخۆ چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام ده‌توانرێت هه‌ندێك ده‌رمان یان كرێمی دژه كه‌ڕوویی (به ئینگلیزی: Antifungal Medication) به‌كاربهێنرێت بۆ باشتركردنی حاڵه‌ته‌كه. تۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا په‌نجای پێگه‌یشتوان ده‌بێت، نێرینه زیاتر له مێیینه توشی تۆشكه ده‌بن. زیاتر له‌پاش باڵغبوون و له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ئه‌و حاڵه‌ته به دیار ده‌كه‌وێت و بڕه بڕه رێژه‌كه‌ی كه‌م ده‌بێته‌وه تا پاش ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵی.
نیشانه‌كان
دەستکاری
نیشانه‌كانی تۆشكه بریتین له خورانی پێستی سه‌ر و هه‌ڵوه‌رینی خانه مردووه‌كانی پێستی سه‌ر شێوه‌ی پروشه‌ی ورد و سپی. په‌ڵه‌ی سوور، هه‌ندێك ناوچه‌ی چه‌ور له‌سه‌ر پێست و هه‌ستكردن به قدیلانه له‌سه‌ر پێست هه‌ندێكیترن له نیشانه‌كان.
هۆیه‌كان
دەستکاریله كاتێكدا كه چینه‌كانی پێست خۆیان ده‌گۆڕن یان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ خانه‌ی نوێ، خانه كۆنه‌كان پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه و به‌شی سه‌ره‌وه‌ى پێست كه له‌وێدا ده‌مرن و هه‌ڵده‌وه‌رێن وه‌كو پروشه یان كلۆی به‌فر. بۆ زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ئه‌و توێژاڵانه‌ی پێست زۆر بچووكن تا ببینرێن. هه‌رچۆنێك بێت هه‌ندێك بارودۆخ واده‌كات كه ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ی خانه‌كان نائاساییانه خێرابێت. خۆی له خۆیدا ئه‌و ئاڵوگۆرییه (پێڕاگه‌یشتن و هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان) له ماوه‌ی مانگێكدا ڕووده‌دات به‌ڵام وا گریمانه ده‌كرێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆشكه‌یان هه‌یه، خانه‌كان له ماوه‌ی ٢-٧ ڕۆژ ئاڵوگۆڕییه‌كه بكه‌ن. له ئه‌نجامدا، ئه‌و خانه مردووانه‌ی پێست به شێوه‌ی تۆپه‌ڵێكی گه‌وره و چه‌ور هه‌ڵده‌وه‌رن وه‌كو كڵۆی سپی یان خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر پێستی سه‌ر، پرچ، جل و به‌رگ ده‌رده‌كه‌ون.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌نجامی دروستبوونی تۆشكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ كۆلكه یان هۆكار:
- چه‌وری پێست
- پاشماوه‌ی سازوچوویی (میتابۆلی) ورده-زینده‌وه‌ره‌كان (microorganisms)ی پێست
- لاوازی و هاستیاری تاكه كه‌س
ورده-زینده‌وه‌ره‌كان
دەستکاریبه پێی توه‌ژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ٢٠١٦، به‌كتریا (Propionibacterium و Staphylococcus به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی) گرینگتره له كه‌ڕوو بۆ دروستبوونی تۆشكه. ئاماده‌بوونی به‌كتریاش له ژێر كاریگه‌ری بڕی ئاو و چه‌وری پێستبوو.
هه‌وكردنی پێستیی چه‌وریی
دەستکاریلهو جۆره ههوكردنهدا، سووربوونه‌وه و خورشت له ده‌وروبه‌ری لۆچه‌كانی لووت و برۆ زوو زوو ڕووده‌دات، به‌ته‌نیا پێستی سه‌ر نا. هه‌وكردن ده‌توانرێت بناسرێته‌وه به سووربوونه‌وه، گه‌رمی، ئێش، ئه‌ستووربوون و ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری.
چاره‌سه‌ر
دەستکاری
دژه كه‌ڕوویی
دەستکاریچارهسهره دژه كه‌ڕووییه‌كان وه‌كو (ketoconazole، Zinc pyrithione، Selenium disulfide) كاریگه‌ر بوونه. وا دیاره Ketoconazole كاریگه‌ریه‌كی درێژخایه‌نتری هه‌یه.
Ciclopirox زۆر به‌كاردێت وه‌كو دژه تۆشكه له زۆربه‌ی ئاماده‌كارییه‌كاندا.
تاری خه‌ڵووز (قیڕی خه‌ڵووز)
دەستکاریوادهكات كه هه‌ڵوه‌رینی خانه‌كان له چینی سه‌ر سه‌ره‌وه‌ی پێست ڕووبدات و گه‌شه‌كردنی خانه نوێیه‌كان هێواش ده‌كاته‌وه.
درم ناسی
دەستکاریتۆشكه تووشی نزیكه‌ی له سه‌دا (٥٠)ی پێگه‌یشتووه‌كان ده‌بێت.
وشه‌زانی (توه‌ژینه‌وه‌ی وشه داتاشین)
دەستکاریبه پێی فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆردی ئینگلیزی، وشه‌ی (dandruff) واتا تۆشكه له ساڵی (١٥٤٥)ه‌وه سه‌لمێنراوه به‌ڵام تا ئێستا بنچینه‌ی وشه‌كه نه‌زانراوه.