گۆڤاری توێژینەوە لە چوار چێوەی کارەکانی دەزگای توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی موکریانی دەردەکرێت، بایەخ بە بابەتەکانی کۆمەڵگا، سیاسەت و مەعریفە دەدات.

ئەم گۆڤارە لە سەرەتادا دوو مانگ جارێ دەردەچێ ، بەشدارییەکە‌ لە پرۆسەی پێشکەوتن و گەشەی مەعریفە و رۆشنبیری کۆمەڵگای کوردستان لە رێی بڵاوکردنەوەی بابەتی نوسراو وەرگێڕدراو‌ کە سیما و خەسڵەتە سەرەکییەکانی توێژینەوەی زانستییان ھەبێ.

جگە لە‌ بایەخ دان بە ئەسڵە فەلسەفییە کلاسیک و نوێیەکان و بەرھەمە ھزرییەکانی مێژووی کۆن و ھاوچەرخی کۆمەڵایەتی لە کایە جۆراوجۆرەکاندا، ئەم گۆڤارە بایەخ دەدات بە لێکۆڵینەوە و کێوماڵی زانیاری لە بارەی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و یاسایی و رۆشنبیرییەکانی کۆمەڵگای کوردستان.

بەستەر بۆ دەرەوە دەستکاری