تایگا (بە ئینگلیزی: Taiga) یەکێکە لە حەوت ھەرێمە سەرەکیەکەی زیندە ھەرێمەکانی وشکانی کەدەکەوێتە خوارووی، تەندراوە، شوێنێکی زیندەیی دارستاناوییە زۆربەی ئەو ڕووەکانەی تیایدان ھەمیشە سەوزن ولە جۆری ھەڵگری قوچەکیەکانن (Conebearing) وەک سنەوبەر (Pine) و تەنوب(Fir). تایگا بەناوچەیەکی بەرفراواندا لە باکووری ئەورووپا و ئاسیا و باکووری ئەمریکا درێژ دەبێتەوە، لەماوەی وەرزی زستانێکی درێژدا بەفر زەوی دادەپۆشێت و دایدابڕێت بەوەش ڕەگی درەختەکان لەبەستن دەپارێزێت. ئەوو ڕووەکانەی لە ناوچەی تایگا دەژین خۆیان لەگەڵ وەرزی زستانی درێژو سارد، وەرزی ھاوینی کورتدا گونجاندوە.

نەخشەی تایگا

سەرچاوەکان دەستکاری