ڕێبەرایەتی Leadership وەک ڕشتەیەکی زانستی، گرینگی دەدات بە شێوازی ڕێبەرایەتی و تۆژینەوەی تایبەتی لێ دەکات. زانا و تۆژەوەران لەم بوارەدا چەندین ڕێچکەی جیاوازیان کردۆتەوە و هەریەکەیان لە ڕوانگەی تایبەتەوە دەربارەی ڕێبەرایتیی نووسیوە.


تۆژەرانی ڕێبەرایەتی دەستکاری

بۆ نموونە:

- ڤێبەر Weber - لە ڕێبازی «بیرۆکراسی» -دا جۆرەکانی دەسەڵاتی کاریزما، نەرێتی و دەستووری لەیەک جودا دەکاتەوە.

- تایلەر Taylor - لە ڕێبازی تایلەریزم / «کارگێڕیی زانستانە» -دا باس لە بڕیاردانی هۆشەکی دەکات.

- فایۆل Fayol - لە فایۆلیزم / «کارگێڕیی فەرمانبەرانە» -دا پێگەی فەرماندە و مەودای دەسەڵات لە هەرەمی سازماندا شی دەکاتەوە.

- تۆژینەوەکانی Hawthorne و زانایانی وەک Mayo, Maslow, McClelland & Herzberg لە ڕێبازی جڤاکی و پێوستیی مرۆڤدا جەخت لەسەر ڕێبەرایەتی دەکەن.

- زانایان Barnard & Herbert Simon پرۆسەی Decision-Making شرۆڤە دەکەن.

- McGregor لە تیۆری X&Y دا جەخت لە ڕوانگەی مرۆڤبینیی ڕێبەر دەکات.

- Henry Mintzberg ڕۆڵی بڕیاردان لە پەیکەربەندیی سازماندا ڕوون دەکاتەوە

- Schein باس لە نەخشی ڕێبەرایەتی و فەرهەنگی سازمان دەکات و...


جۆرەکانی ڕێبەرایەتی دەستکاری

ڕێبەرایەتی بەگشتی سێ جۆرە:[١]

- ڕێبەرایەتیی دەسەڵاتسەپێن - سەرۆک لێرەدا دەسەڵاتی ڕەهای هەیە، خۆسەپێنە، هەم ئامانج دیاری دەکات و هەم مێتودی کار. خۆی لە سەروو هەموانە، تەنانەت دەستوور و ڕێسا بە ویست و ئارەزووی خۆی دادەڕێژێت و سنووربەزێنیشی لێ دەکات. ئەم جۆرە ڕێبەرایەتییە کاریگەرە بەڵام کورتمەودایە.

- ڕێبەرایەتیی خەمسارد - ڕێبەرایەتیی بێباک و بێپەروا سازمان تووشی سەرگەردانی دەکات. ڕێبەرایەتی وەها، جاروبار بە پێی پەستانی دەوروبەر یان بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆی، بە ناچاری یان بە ئارەزوو دەست لە کاروبار وەردەدات، لە نێو سازماندا دڕی و بێباکی تەشەنە دەکەن.

- ڕێبەرایەتیی دێمۆکرات - ڕێبەر لێرەدا بۆ دیاری کردنی هەم ئامانج هەم مێتودی پێکانی ئامانج پرسوڕا بە هاوکاران دەکات. بەرپرسایەتی لە سازماندا دابەش دەکات.


ڕێچکەی جیاواز دەستکاری

هەڵبەت ئەمانە شێوازی یەکجار گشتین. ڕێبەرایەتی بە کردەوە وەها ساکار و ڕوون نییە، وردەکاری و شەبەنگی دیکەی زۆرە، بۆ نموونە:

- «ڕێبەرایەتی دۆخەکی» Situational Leadership[٢]

- «ڕێبەرایەتیی فێرکار» Learning Leadership[٣]

- «ڕێبەرایەتیی ڕۆشناک» Clear Leadership[٤]


پەراوێز دەستکاری

  1. ^ Wisén, Jan & Lindblom, Börje. Effektivt projektarbete. Norstedts Juridik AB (1999): 204.
  2. ^ Management of organizational behavior - utilizing human resources (1988)
  3. ^ Senge, Peter M. Den femte disciplinen – Den lärande organisationens konst. Översättning av Tomas Cato. Nerenius & Santérus (1995)
  4. ^ Gervase R. Bushe. Clear Leadership - Sustaining real collaboration and partnership at work (2009)


سەرچاوە دەستکاری

(Jacobsen, Dag Ingvar & Thorsvik, Jan. Hur moderna organisationer fungerar. Studentlitteratur (2002

(Karlöf, Bengt & Lövingsson, Fredrik Helin. Management från A till Ö. SIS Förlag (2007

(Svedberg, Lars. Gruppsykologi - Om grupper, organisationer och ledarskap. Studentlitteratur. Tredje upplagan. (2003).

«سازمانگەری»