بەڵێن دەستکاری

بەڵێن وشەیەکی کوردییە، بەرامبەر وشەی (وعد) ە لە زمانی عەرەبیدا و (Promise) لە زمانی ئینگلیزیدا.

پێناسە دەستکاری

وشەی بەڵێن لە زمانی کوردیدا وەک ناو و ھاوەڵناو و کار بەکاردێت.

وەک ناو: بەڵێن. ئەم ناوە لە وشەیەکی سادەی واتادار پێکھاتووە و ھیچ زیادەیەک (پێشگر یان پاشگر) ی پێوەنییە. نموونە: بەڵێن زۆر زیرەکە.

وەک ھاوەڵناو: بەبەڵێن. ئەم ھاوەڵناوە پێی دەوترێت ھاوەڵناوی داڕژاوبەپێشگر، کە لە پێشگرێک و ناوێک پێکھاتووە (بە+بەڵێن) نموونە: ئەو کەسێکی بەبەڵێنە.

وەک کار: بەڵێندەدەم. ئەم کارە لە چاوگی (بەڵێندان)ەوە دروست بووە، کە لە (بەڵێن+دان) دروست بووە. نموونە: بەڵێندەدەم دڵسۆزبم لە کارەکەمدا.

وشەی بەڵێن وەک ناو بەکاردەھێنرێت و زۆرینەی ئەو کەسانەی ناویان بەڵێنە، کوڕن. بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم ناوە ناوێکی کوڕانەیە.

سەرچاوەکان دەستکاری

https://web.archive.org/web/20170710192422/https://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%88%D8%B9%D8%AF

بەستەەرە دەرەکیییەکان دەستکاری