ئەشکەوتی قزقاپان

یەکێک لە ئەشکەوتە دێرینەکانی کوردستان

ئەشکەوتی قزقاپان ئەشکەوتێکە لە ھاوینەھەواری چەمی ڕێزان لە پارێزگای سلێمانیدا. ئەشکەوتەکە، بە بەرزاییی ١٠ مەتر، لەنێو شاخێکدا ھەڵکەندراوە و کۆمەڵێک نەخشی مادەکان لەسەر دیوارەکانی داتاشراون. لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە نزیکی ٥٠ کیلۆمەتر دوورە، و نزیکی گوندی زەرزییە.

ئەشکەوتی قزقاپان لە چەمی ڕێزان
پێشەوەی ئەشکەوتەکە

ئەشکەوتەکە دەرگایەکی بچووکی ھەیە بۆ چوونەژوورەوە کە لە باڵای مرۆڤ نزمترە. لەنێو ژوورەکەدا، سێ گۆڕی بچووک ھەن بە بەرزیی مەترێک کە کۆمەڵێک ئاسەواری مێژوویییان تێدا بوو، بەڵام لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ تاڵان کران.

سەرچاوەکان دەستکاری