خەلافەتی عەباسی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
No edit summary
No edit summary
ھێڵی ٤٥:
حوکمی عەبباسی لە [[بەغدا]] کۆتایی ھات لە ساڵی ١٢٥٨ز، کاتێک ھۆلاکۆخانی سەرکردەی [[مەغۆل]] دەستی کرد بە وێرانکردن وسوتانی شارەکە و کوشتنی زۆربەی خەڵکەکەی بە خەلیفە و مناڵەکانیەوە، ئەوانەی لە عەبباسییەکان لە ژیاندا مانەوە ڕۆیشتن بەرەو [[قاھیرە]] دوای ڕووخانی بەغدا، جارێکی تر خەلافەتیان دامەزراندەوە لە ساڵی ١٢٦١ز، لەو کاتانە خەلیفە تەنھا ھێمایەک بووە بۆ یەکڕیزی ئاینی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵام لە ڕاستیدا سوڵتانە [[مەمالیکەکان|مەمالیکە میسریەکان]] حوکمی دەوڵەتیان ئەکرد بە کردار، و خەلافەت بەردەوام بوو تاساڵی [[١٥١٩]]ز، کاتێک سوپای [[عوسمانییەکان]] فەتحی شار و قەڵاکانی [[شام]] و [[میسر]]یان کرد، دوایین خەلیفەی عەبباسی دابەزی لە نازناوی خەلیفە بۆ سوڵتانی عوسمانییەکان ([[سوڵتان سەلیمی یەکەم]]) بەم شێوەیە عوسمانییەکان بوونە خەلیفەی موسڵمانان وپایتەختیان لە [[قاھیرە]]وە گۆڕی بۆ [[قوستەنتینیە]].
==سەردەمی عەبباسی یەکەم==
{{سەیری ئەمەش بکە|دەوڵەتی ئەمەوی}}
{{خەلافەت}}
===دامەزراندنی دەوڵەت===
Line ٥٧ ⟶ ٥٨:
ماوەی حوکمی مەنسور ماوەی جێگیر کردنی پایەکانی دەوڵەتەکە تازەکە بوو، دەستی گرت بەسەر ئەو شۆڕشە یەگ لە دوای یەکانەی کە ھەڕەشەیان لێئەکرد، ئەبوموسلیمی خۆراسانی کوشت لەگەڵ ئەوەی کە ھۆکاری بەدەسھێنانی عەبباسییەکان بوو بۆ [[خەلافەت]] لەبەر ئەوەی لە فراوانبوونی جەماوەریەکەی ئەترسا، پاشان دەستی بەسەر شۆڕشەکەی [[مەدینە]]دا گرت، ھەروەک دەستی بەسەر شۆڕشە ھاوشێوەکانی [[بەسڕە]] و واسیت و ئەھوازدا گرت. و مەنسور یەکێک بوو لە بەھێزترین پیاوە عەبباسییەکان و ئاسایشی دابین کرد و شاری بەغدای بنیاتنا لە سەر [[ڕووباری دیجلە]] و پایتەختی عەبباسی بۆ گواستەوە و تیایدا مایەوە تا کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٧٥ز. لە ئاستی ئاینیەوە لە سەردەمەکەیدا [[ئەبووحەنیفە]]ی بنیاتنەری[[ مەزھەبی حەنەفی]] لای [[سوننە]] کۆچی دوایی کرد، لە دوای مەنسور، محەمەد مەھدی کوڕی خەلافەتی گرتە دەست کە گرنگی دا بە خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان و پۆستە و ڕێگاوبانی ڕێکخست و چاکسازی کشتوکاڵی کرد و خۆی سەرۆکایەتی دادی ئەکرد، ھەروەک مەھدی لێزان و پابەند بوو بە شەریعەتی ئیسلامەوە، و گرنگی ئەدا بە نەداران و نەخۆشەکان لە ھەموو لایەکی دەوڵەتەکە، بەمەش سەردەمی زێڕینی عەبباسییەکان دەستی پێکرد.
===سەردەمی زێڕین===
{{سەرەکی|سەردەمی زێڕێنی ئیسلام}}
محەمەد مەھدی کۆچی دوایی کرد ساڵی ٧٨٥ز، و موبایەعە درا بە موسا ھادی کوڕی، کە حوکمی درێژەی نەکێشا و ساڵی ٧٨٦ز مرد و بوار ڕەخسا بۆ ھارونی برای کە باوکی نازناوی (ڕەشید)ی پێدابوو لە ئەنجامی یەکێک لەو سەرکەوتنانەی بەسەر بیزەنتیەکاندا ھێنابووی تا دەسەڵات بگرێتە دەست.
====ھارون ڕەشید====
Line ٧٥ ⟶ ٧٧:
 
==سەردەمی عەبباسی دووەم==
{{سەیری ئەمەش بکە|خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس}}
سەردەمی عەبباسی دووەم کە ناسراوە بە سەردەمی پاسەوانی تورکی، ئەم قۆناغانەی خوارەوە ئەگرێتەوە؛
===دەرکەوتنی داڕمان===
Line ٨٨ ⟶ ٩١:
 
دوا جار ھەندێک لە سەربازە تورکەکان ڕێکەوتن لەگەڵ مونتەسیر بیلای کوڕیدا لەسەر کوشتنی لە دانیشتنی خواردنەوەکەیدا ساڵی ٨٦١ز، و خەلافەتی مونتەسیر بیلا درێژەی نەکێشا و تورکەکان دەستیان گرت بەسەریدا موبایەعە درا بە ئەبوعەباس موستەعین بیلا کوڕی موعتەسیم بیلا، لەبەر ئەوەی پیاوەکانی سوڵتان نەیانئەویست موبایەعە بدەن بە ھیچ کام لە مناڵەکانی متوەکیل.
 
===سەردەمی ئاژاوە وشەڕە ناوخۆیەکان===
[[پەڕگە:AlBukhari Mausoleum.jpg|thumb|300px|گۆڕى [[بوخارى]]، یەکێک لە زانایانی [[فەرمودە]], کۆچى دوایی کرد لە سەردەمى خەلیفە موعتەمید عەلا ڵڵاعەلاڵڵا]]
سەردەمی موستەعین بیلا سەرھەڵدانی [[دەوڵەتی تاھیری]] بە خۆیەوە بینی لە [[خۆراسان]]، ھەروەک تەبرستان سەربەخۆیی وەرگرت، و دەسەڵاتى سوڵتان مایەوە لە خێزانی بەغای تورکی، کە ئەمەش بووە ھۆی دروستبونی ئاژاوە لە ناو خودی تورکیەکانیشدا، یاخی بووەکان گەمارۆی بارەگای خەلیفەیان دا لە [[سامەڕا]]، ڕایکرد بۆ [[بەغدا]]، لەو کاتە سەربازەکان موبایەعەیان دا بە موعتەز بیلا، کە سوپاکەی بە ٥٠ ھەزار جەنگاوەرەوە نارد بۆ بەغدا، و خەڵکەکەی ھەستان بە لابردنی موستەعین و موبایەعەیان بە مەعتەز دا بۆ ئەوەی ڕێگە لە خوێن ڕشتن بگرن، ھەروەک موستەعین خۆیشی موبایەعەی بە مەعتەز دا، و لە خەلافەتی مەعتەز بیلادا [[دەوڵەتی تۆلۆنی]] لە [[میسر]] دامەزرا، کە ھیچ دەسەڵاتێکى بۆ خەلیفە نەھێشتەوە تەنھا ناوهێنانى لە خوتبە و سکەى پارەدا نەبێت، و یەعقوب سەفار دەستی گرت بەسەر [[وڵاتی فارس]]، لەگەڵ ئەوەی مەعتەز لەگەڵ تورکەکان ڕێ ئەکەوت بەڵام لایانبرد لە ساڵی ٨٧٠ز لەبەر دابەزینی ئاستی ئابوری دەوڵەت و موبایەعەیان دا بە موھتەدی بیلا کوڕی واسیق، وم ەعتەز لە بەندیخانەکەیدا مرد لە برسیەتی و تینوویەتیدا.
 
Line ١٩٩ ⟶ ٢٠١:
==سەرچاوەکان==
 
*[http://www.islamstory.com/ سایتى قصة الاسلام]]
*وێکى عەرەبى
*پوختەى مێژووى ئیسلامى,ئیسلامى، ننووسینی/ د.سهیل طقوش.
 
[[پۆل:شارستانیەتەکان]]