بەھارە عەلەوی: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
تاگ: بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد
ھێڵی ٤٩:
بەھارە لە شاری سەقز [[ڕۆژھەڵاتی کوردستان]] لە دایک بوو و ھەر لە منداڵییەوە توانای نوسین و بە کار ھێنانی قەلەمی ھەبو. لە تەمەنی شازدە ساڵانیدا لە یەکێک لە گەورەترین کەمپەینەکانی وڵاتی ئێران لە بواری مافی ژنان بەشداری کرد و بە قڵەم و نوسینەکانی خۆی خەلکی ئاگادار دەکرد لە مافە ڕەواکانی خۆیان کە لە لایان حکوومەت و یاسا بنەرەتییەکانی ئێران پێشێل کرا بوون و دەبا بگۆردرایێن. ھەر وەھا دژی زۆرێک لەو ڕێ و ڕەسمە نامروڤانە بوو، وەک [[خەتەنەکردنی کچان|خەتەنە کردنی ژنان]]، کە بە سەر ژنان و کچاندا سپێندراون. بۆ ئەم مەبەستە لە پێنج ساڵدا سەردانی زۆبەی شارەکانی ئێران بە تایبەت ڕۆژھەڵاتی کوردستانی کرد. زۆر جار لەلایەن حکوومەت ھۆشداری پێدرا بەڵام قەت لە بیر و برواکانی خۆی کۆتا نەھات.<ref>[http://www.iran-emrooz.net/index.php?/news2/28299/ بهاره علوی، فعال کمپین یک میلیون]، ایران امروز، 24 آوریل 2011</ref>
 
یەکێک لە ھاورێکانی بەھارە، کوردێکی خەلکی شاری کرماشان بوو بە ناوی کاوە کرماشانی<ref>[https://www.amnesty.org.uk/blogs/focus-iran/night-when-you-close-your-eyes-think-woman-who-never-sleeps-0 At night, when you close your eyes, think of a woman who never sleeps.]</ref> کە لەلایەن ڕێکخراوەی جیھانی [[مافی مرۆڤ]] خەڵاتی ھڵمن ھمتی پێ بەخشرا. ئەو لە گفتگۆیێکدا کە لەگەل ڕادیو زەمانە ئەنجامی دا، ئەو خڵاتەی پێشکەش کرد بە بەھارە علوی و ڕایگەیاند کە نەترسی و دڵێری لە نوسیندا لە بەھارە فێر بووە.<ref>بهاره علوی، زنی جوان با آرزوهای بزرگ، رادیو زمانه،</ref>
 
بەھارە لە تەمەنێکی زۆر خوارەوە و لەکاتێکدا کە لەگەل باوکی دەچو بۆ شاری سنە لە ڕێگەدا توشی کارەساتی ڕوداوی ماشێن بوو و لە ساڵی ٢٠١٠ و لە تەمەنی ٢١ سالاندا کۆچی دوایی کرد.<ref>[https://ir-women.com/9481 گرامیداشت بهاره علوی]، کانون زنان ایرانی، 5 می 2011</ref>